چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى له به‌غدا ئاشكرایان كردووه، سێ كه‌س كه ئه‌ندامى یه‌ك خێزانن له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ده‌كوژرێن و ماڵه‌كه‌یان تاڵان ده‌كرێت، تاكو ئێسته‌یش تاوانباران نه‌گیراون و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
ده‌كوژرێن و ماڵه‌كه‌یان تاڵان ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى ئهیلوول،
ده‌زگه‌ى وهكالهى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، کچە چالاکوانێک كه پزیشكى ده‌رمانسازه و باوكى و دایكى سه‌ریان له‌لاشه‌یان كراوه‌ته‌وه و له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا سه‌ربڕدراون.
به‌پێى زانیارییه‌كان، "ڕووداوه‌كه له ڕۆژئاواى ناوچه‌ى مهنسووڕى پارێزگاى به‌غدا ڕوویداوه، لەلایەن چه‌ند کەسێكى نەناسراو ئه‌و خێزانه سێ كه‌سییه سەربڕدراون، دواتریش ماڵەکەیان بە تاڵان بردراوه، ته‌واوى ڕووداوى كوشتن و دزینهكهیش له‌ناو ماڵى ئه‌و خێزانه ڕوویداوه".
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاكانى پزیشكى دادى به‌غدا ده‌ركه‌وتووه، كچه‌كه بە ئەگەری %60 دەست درێژی کراوەتەسەر و هەردوو قاچ و سەریشی بڕدراوە، باوکیشی تەنیا سەرى بڕدراوه، دایکیشی بە چەقۆ كوژراوه.
هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ى نافه‌رمى باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و خێزانه كوردبن، به‌ڵام لایه‌نى فه‌رمى تاكو ئێسته هیچ زانیارییه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا نه‌كردووه.
دایكى ئه‌و كچه پزیشكه دهرمانسازهى كوژراوه به‌هه‌مان شێوه پزیشكى ده‌رمانساز بووه و خانه‌نیش بووه ماوه‌ى دوو مانگه ناوى عالیه ڕه‌شید نه‌جمه و به پله‌ى خه‌بیر له فه‌رمانگه‌ى ده‌زگاكانى ئاین و خێرخوازى فه‌رمانبه‌ر بووه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى به‌غدا ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ئه‌و پزیشك و چالاكوانه كورده‌ى كه كوژراوه پزیشکی دەرمانساز بووه و ناوى (شیلان دارا ڕەئووف) بووه، ئێوارەی دوێنێ لە بەغدا لەماڵەکەی خۆیدا لەگەڵ دایک و باوکی بە سەربڕدراوی دۆزراونه‌ته‌وه. باوكى ئه‌و پزیشكهیش کەسایەتییه‌كی ناسراوى کوردانی دانیشتووی بەغدان به‌ناوى (دارا ڕەئووف حەیدەری).
شیلان دارا دەرچووی کۆلێژی دەرمانسازی زانکۆی بەغدا بووه لە ساڵی 2016 و دانیشتووی بەغدا بوونه، دەرمانسازبووه لە شاری پزیشکی بەغدا لەبەشی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان.