مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان له كابینه‌ى نۆیه‌م لە سەرەتای دەستبەکاربوونییهوه گرنگییەکی زۆر بە پڕۆژە گەورە و بچووکەکانی ڕێگاوبان، ئاوەدانکردنەوه، شارەوانییەکان، کارەبا، وەبەرھینان، كه‌رتى ته‌ندروستى و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار داوە، ئه‌مه‌یش سەرباری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەبوونی بودجەی پێویست، به‌ڵام حكوومه‌ت له خزمه‌تكردنى هاووڵاتییان به‌رده‌وامه.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا كه به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی شاره‌كانی كوردستان بكات
تاكو ئێسته له ماوه‌ى ساڵێك و چه‌ند مانگێكى ته‌مه‌نى سه‌ره‌تا كابینه‌ى نۆیه‌مدا بە سەدان پڕۆژەی جیاواز لە سەر ئاستی شارەوانییەکان و بەڕێویەرایەتییەکان ئەنجام دراون و بەشێکی زۆریشیان خراونەتە بواری جێبەجێکردن.
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە سەرەتای کابینەی نۆیەمەوە ئەو بەڵێنانەی کە بە ھاووڵاتییانى دابوو بەردەوام بوو لە جێبەجێکردنیان و دۆخی خراپی دارایی و ڤایرۆسی کۆرۆنایش ساردی نەکردنەوە لە جێبەجێکردنی ئه‌و به‌ڵێنانه، به‌ڵكو به‌رده‌وامه له ههنگكاونان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى زیاترى كوردستان.
له خواره‌وه به ژماره به‌شێك له‌و پڕۆژانه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌لایه‌ن كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌ت به سهرپرهرشتى مه‌سروور بارزانى ئه‌نجا دراون:
1. له‌سەر ئاستی وەزاره‌تی شارەوانی و وەزاره‌تی ئاوەدانکردنەوە/ هه‌شت پڕۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 19 ملیار دینار جێ بەجێ کراون، جێبەجێ کردنی پڕۆژە تۆڕی ئاوی خواردنەوەی پارێزگای ھەڵەبجە بەگوژمەی 176 ملیۆن دۆلار، جێبەجێ کردن و تەواو کردنی 252 پڕۆژەی جیاجیا بە گوژمەی 20 ملیار دینار لەسەر داھاتی شارەوانی و فەرمانگەکان/.
2. پڕۆژەكانی ڕێگاوبان و چه‌ندان پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى تر له شار و شارۆكه‌كانى كوردستان/ تەواو کردنی پڕۆژەی شەقامی 120 مەتری خێرا بە گوژمەی 140 ملیۆن دۆلار، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی دروستکردنی شەقامی 150 مەتری خێرای ھەولێر بەگوژمەی زیاتر لە 140 ملیۆن دۆلار، دروستکردنی چەند ئەندەرپاس و ڕێگای ھاتوچۆ و شەقامی کەمەربەند و شەقامی بارزان بە گوژمەی 69 ملیار دینار، جێبەجێ کردنی پڕۆژەی ئاوی بارزان و 51 گوندی دەوروبەری بەگوژمەی 130 ملیار دینار، چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی شاره‌دێی کەسنەزان و دەوروبەری بە گوژمەی 10 ملیۆن دۆلار، جێبەجێ کردنی ئاوی ھەولێر چوار و چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی قورسی سلێمانی بە گوژمەی ملیارێك و 200 ملیۆن دۆلار، جێبەجێ کردنی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان بەگوژمەی 20 ملیۆن دۆلار، جێبەجێ کردنی پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ بەگوژمەی 90 ملیار دینار، 28 گرێبەستی جیاواز بۆ کۆکردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاك لەناو شار و شاره‌دێ و گوندەکان بەگوژمەی مانگانەی 12 ملیار دینار، دروستکردنی پڕۆژەی گەشتیاری لە دەروازەی کەلار - سلێمانی بەگوژمەی ملیارێك و 500 ملیۆن دینار، جێبەجێ کردنی پێنج پڕۆژەی جیاوازی ئاو لە شارەکانی ھەرێم بە گوژمەی 700 ملیۆن دینار، بودجە بۆ کۆمەڵێك پڕۆژەی تریش تەرخانکراوە و لەسەرەتای ئەمساڵ دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت، 400 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، تەرخانکردنی 11 ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێ کردنی 155 پڕۆژە لە بواری ئاو و ئاوەڕۆ، تەرخانکردنی نۆ ملیار دینار بۆ جێبەجێ کردنی 104 پڕۆژەی جیاواز لەسێکتەری شارەوانی، تەواوکردنی قۆناغەکانی دیزاین و تەرخانکردنی 300 ملیۆن دۆلار بۆ جێبەجێ کردنی ئاوەڕۆی فورسی ھەولێر، تەرخانکردنی نۆ ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردن و ڕاکێشانی ئاوەڕۆی لوولەیی لە ھەولێر و کێشەی ئاوەڕۆی سلێمانی و ھەڵەبجە/.
3. له سێکتەری کارەبا/سیستەمی بەستنی پێوەری زیرەك بۆ تۆڕی نیشتمانی کارەبا بەردەوامە و تا ئێسته 300 ھەزار پێوەر لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان بەستراوە، 413 پڕۆژەی کارەبا و وێستگە دروستکراون و بەشێکیشیان لە جبیبەجێ کردندان بە گوژمەی 17 ملیار و 220 ملیۆن دۆلار، تەرخانکردنی 200 ملیۆن دۆلار بۆ چاکسازی لە وێستگەی کارەبای دووکان و دەربەندیخان و بازیان و چەند وێستگەیەکی تر، دروستکردنی وێستگەی کارەبای شێروان مەزن و وێستگەی 300 مێگاواتی ھەڵمی خەبات و کەسنەزان و ئازادی نوێ و ڕووناکی/.
پێویسته بگوترێت كه ئەو پڕۆژانەی تا ئێسته تەواوکراون زیاتر لە 251 ملیار دیناریان بۆ تەرخان کراوە، هه‌روه‌ها ئەو پڕۆژانەی کە بەردەوامن نزیکەی دوو ترلیۆن دیناریان بۆ تەرخان کراوە، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى 800 ملیار دینار تەرخانکراوە بۆ کۆمەڵێك پڕۆژەی تر كه ھێشته دەست بەجێبەجێ کردنیان نەکراوە.
سەرەڕای دروستبوونى تەنگژەی گەورەی ئابووری لە ھەرێمی کوردستان به‌هۆى بڕینى مووچه و بوودجه له‌لایه‌ن به‌غداوه، هەروەها بەهۆى بوونی ڤایرۆسى کۆڕۆنا و کەمی نرخی نەوت و خراپبوونى ئابووریی دنیا، کەڵەکەبوونی کێشەکانی کابینەکانی تری حکوومەت و قەرزی زۆر بەسەریەوە، مەسروور بارزانی و تیمى حکوومەتەکەی، لە ئیدارەدانی تەنگژەکان سەرکەوتوو بوون.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا كه به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی شاره‌كانی كوردستان بكات و زۆرترین پڕۆژه‌ی ناوخۆیی له شاره‌كان بكاته‌وه، ئه‌مه‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی چه‌ندان پڕۆژه‌ی تری لاوه‌كی و له‌ناكاو له شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.