سبه‌ی له شاری هه‌ولێر، بۆ یه‌كه‌م جار دوای وه‌ستانی ته‌واوی چالاكییه هونه‌رییه‌كان به‌هۆی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و ڕێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جارێكی تر خانه‌ی ئاشتی هه‌ڵده‌ستێ به سازدانی كۆڕێكی شیعری.
ده‌بێته پاڵنه‌رێك له پێناو به‌ده‌وامبوونی
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشتی شێركۆ به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی ئاشتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "خانه‌ی ئاشتی هه‌ڵده‌ستێ به سازدانی كۆڕێكی شیعری بۆ شاعیری لاو (ئاسۆ مالیك) كه تێیدا باس له‌باره‌ی كتێبه شیعرییه‌كه‌ی ده‌كات له ژێر ناونیشانی (ده‌نگی فڕۆكه)".
زیاتر گوتی، "دوای ناساندنی، وه‌ك دیاری ده‌یبه‌خشێ به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا. بۆ ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه بۆ دۆستانی شیعر و ئه‌ده‌ب و هه‌م وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ ئه‌م شاعیره لاوه، ده‌بێته پاڵنه‌رێك له پێناو به‌ده‌وامبوونی. "
ڕوونی كرده‌وه، "خانه‌ی ئاشتی وه‌ك هه‌میشه كار و چالاكی جۆراوجۆری هه‌بووه و له خزمه‌تی خوێنه‌راندا بووه له ناساندنی نووسه‌ر و ناساندنی كتێب هه‌وڵدان بۆ خزمه‌تكردنی كتێب و به كولتووركردنی خوێندنه‌وه، بۆیه بۆ ئه‌مجاره‌یش سه‌رپه‌رشتی ئه‌م كۆڕه شیعرییه‌ی شاعیری لاو (ئاسۆ مالیك) ده‌كات."
ئاماژه‌ی دا، "شوێنی ئاماده‌بوونی كۆڕه‌كه له كتێبخانه‌ی ته‌فسیر، له پارێزگای هه‌ولێر، ڕۆژی پێنجشه‌م 16ی ئه‌یلوول، سه‌عات چواری عه‌سر ده‌بێت".