كتێبی مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌لانی بوخاری وشیاری نووسه‌ر کە لە چاپکراوەکانی ناوەندی مەم و زینە، له مەراسیمێكدا ناساندنی بۆ ده‌كرێت و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ی ئهیلوول، بوخاری وشیار نووسه‌ری كتێبی "كتێبی مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌لان" به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، ماوه‌ی شه‌ش مانگه هه‌موو كۆڕ و كۆبوونه‌وه و چالاكییه‌كی ئه‌ده‌بی ڕاگیراون، سبه‌ی كتێبخانه‌ی مهم و زین یه‌كه‌م كۆڕی ئه‌ده‌بی دوای ئه‌و ماوه‌یه به ڕه‌چاوكردنی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ ناساندنی "كتێبی مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌لان" ساز ده‌دات.
ڕوونی كرده‌وه، كۆڕه‌كه سبه‌ی پێنجشه‌م سه‌عات پێنجی ئێواره له كتێبخانه‌ی مهم و زین له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت، تێیدا خۆی ناساندن بۆ كتێبه‌كه‌ی ده‌كات و دواتریش به‌سه‌ر به‌شداراندا دابه‌ش ده‌كرێت و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
له‌م كتێبه‌دا باس له قه‌سیده‌ی "مه‌ستووره"ی نالی شاعیر و پێوه‌ندی ئه‌م دوو شاعیره كراوه
بوخاری وشیار نووسه‌ری كتێبه‌كه پێشتر له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌یه‌وه به "وشه"ی گوتبوو، له كتێبی مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌لاندا باسی له ژیان و به‌رھه‌مه‌كانی ئه‌م خاتوونه ئه‌دیبه كورده‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م كردووه، خاسیه‌ته‌كانی نووسینی مێژوو و شیعر و كتێبه‌كانی خستووه‌ته ڕوو.
هه‌روه‌ها گوتبووی، ھه‌ر له‌م كتێبه‌دا باس له قه‌سیده‌ی "مه‌ستووره"ی نالی شاعیر و پێوه‌ندی ئه‌م دوو شاعیره كراوه و چه‌ند باسێكی باسنه‌كراوی پێوه‌ست به مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵانیش خراونه‌ته ڕوو.
به‌گوته‌ی بوخاری وشیار، خوێنه‌ر له‌م كتێبه‌دا ئاشنای شیعره فارسی و ھه‌ورامی و سۆرانییه‌كانی مه‌ستووره ده‌بێت و به توانا و بلیمه‌تی مه‌ستووره له ئه‌ده‌بیاتدا ئاشنا ده‌بێت.