ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نه‌وێ به‌رنامه‌یه‌كی نه‌گونجاویان هه‌یه و ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن ته‌نیا بۆ راگه‌یاندنه.
فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان له‌چوار ئه‌ندام پێكدێن و ئێسته بۆ خۆ ده‌رخستن ده‌یانه‌وێ ئاڵۆزی بخه‌نه كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، جارێك باسی هه‌ڕه‌شه و جارێكی تر باسی زۆری ده‌وامی په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ن.
دوو ساڵه له په‌رله‌مانن تا ئێسته ته‌نیا قسه ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ی ئه‌یلوول، شوان زرار ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نه‌وێ به‌رنامه‌یه‌كی نه‌گونجاویان هه‌یه و ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن ته‌نیا بۆ راگه‌یاندن و ئاڵۆزی دروست كردنه.
ڕوونیشی كرده‌وه، دوو ساڵه له په‌رله‌مانن تا ئێسته ته‌نیا قسه ده‌كه‌ن و هیچ پڕۆژه پێشنیازێكی یاساییان پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كردووه.
له‌ماوه‌ی رابردوو فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانیانه‌وه سێ په‌رله‌مانتاریان لێ جیابووه‌وه، هاوكات وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ده‌ڵێ، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو په‌رله‌مانتارانی كوردستان و دنیا هیچ پڕۆژه‌یه‌كی ڕژدیان پێشكه‌ش نه‌كردووه.