ئەمەریكا پێی وایە لە 19ی مانگی ئەیلوول كە دەكاتە شەمووی داهاتوو، سزاكانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە دژی ئێران دەست پێ دەكەنەوە.
ئێلیوێت ئابرامز نوێنەری تایبەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئێران، ئەو زانیارییەی ئاشكرا كردووە و گوتوویەتی، لە روانگەی ئەمەریكاوە سزاكانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەبێ دژی ئێران دەست پێ بكەنەوە.
بەگوێرەی
سپوتنیك ئەمەریكا گوتوویەتی، وەك چۆن زۆر لە وڵاتان و كۆمپانیاكان رەچاوی سزاكانی ئەمەریكا دژی ئێرانیان كردووە و رێزیان لێی گرتووە، ئەوا بۆ سزاكانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیش بە هەمانشێوە رێزی لێ دەگرن.
جۆرێك ناكۆكی لە نێوان وڵاتانی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هەیە
پێویستە بگوترێ لەم رووەوە جۆرێك ناكۆكی لە نێوان وڵاتانی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هەیە، بەشێك لە وڵاتان پێیان وایە ئەو سزایانە نابێت دەست پێ بكەنەوە، چونكە ئەمەریكا یەكلایەنە لە رێككەوتنی ناوكیی كشاوەتەوە و ناتوانێ بڕگەكانی رێككەوتنەكە جێبەجێ بكات.
گرنگترین ئەو سزایانە كە خەریكە ماوەكەی تەواو دەبێت، پرسی فرۆشتنی چەكە بە ئێران و ئەمەریكا پێداگرە لەوەی بە هیچ شێوەیەك رێ نادات چەك بە ئێران بفرۆشرێت.