بەیانی ئەمڕۆ
بومەلەرزە ناوچەیەكی باكورى کوردستانى هەژاند تاكو ئێسته‌يش زیانه‌كان دیارى نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى ئه‌یلوول، بەپێی ڕاگه‌یاندراوى ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و باری له‌ناكاوی توركیا تێیدا هاتووه، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری رێختەر ناوەندی شارۆکەی حەکیمخانی باكوری كوردستانی پارێزگای ماڵاتیای هەژاند.
ئاماژە كراوە، بومەلەرزەكە سه‌عات 9:46 خوولەك ڕوویداوه به قوڵایی 7.21 کیلۆمەتر بووه. تاكو ئێسته هیچ لایه‌نێكى فه‌رمى زیانه‌كانى ئه‌و بومەلەرزەیه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
شایه‌نى باسه ساڵانه توركیا له مانگى ئه‌یلوولدا، باكورى كوردستان و چه‌ندان ناوچه‌ى باكورى توركیا و ناوه‌ڕاستى ئه‌و وڵاته ڕووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى بومەلەرزە ده‌بنه‌وه و زیانى زۆر به‌و وڵاته ده‌گه‌یه‌نێت. به‌هۆى ئه‌وه‌ى توركیا له‌سه‌ر هێڵى لاوه‌كى بومەلەرزەیه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.