وەزارەتی ناوخۆی عێراق ددانپێدانێكی له شوێنى تاوان به (مەهدی حوسێن ناسڕ مەتەڕ) وەک بکوژی خێزانە کوردەکەی بەغدای بڵاو کردەوە و ناوبراو دەڵێت لەکاتی ڕووداوەکەدا "سەرخۆش بووە".
پێویسته بگوترێت كه سه‌ره‌تا تاوانباره‌كه به‌هه‌وڵى سه‌ره‌كى دژه تیرۆری كوردستان گیرا له شارى هه‌ولێر، دژه تیرۆری كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕاى گه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی زانیاریمان ده‌ستكه‌وت كه ئه‌و بكوژه‌ی شه‌وی 14ی ئهیلوول، له‌نێو باڵه‌خانه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی مه‌نسوور له به‌غدا خێزانێكی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه كوشتووه كه خێزانه‌كه له دایك و باوك و كچێكیان پێكهاتبوو و ناوبراو خۆی له هه‌ولێر حه‌شارداوه، دوای به‌شوێنداچوون و چاودێری توانیمان شوێنی ناوبراو بدۆزینه‌وه و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر بگیرێت." دواتر تاوانبار بەگوێرەی یاسا ڕادەستی هێزە ته‌ناهییه عێراقییەکان كرایه‌وه.
شەوی 14ی ئەیلوول خێزانێکی کوردی دانیشتووی ناوچه‌ى مهنسووڕى شاری بەغدا لە ماڵەکەی خۆیان بە کوژراوی دۆزرانەوە، سەرۆکی خێزانەکە ناوی (دارا ڕەئووف حه‌یده‌ر) بووه و لەگەڵ هاوسەر و کچەکەی بە ناوی (شیلان) كه پزیشكى دهرمانسازبووه بۆ پاره كوژراون، بە گوتەی کەسوکاریان سەرجەم موڵکەکانیان فڕۆشتووە و بەنیازبوونه بەیەکجاری بگەڕێنەوە بۆ شاری سلێمانی.