دژه‌تیرۆری كوردستان گرتنى چوار تۆمه‌تباری له شارى هه‌ولێر ڕاگه‌یاند، كه بازرگانیان به كه‌لوپه‌لی قاچاغه‌وه كردووه و له ڕێی نایاساییه‌وه چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو و هێلكه و ده‌رمانی ماوه به‌سه‌رچوویان هاورده‌ی ناو شاری هه‌ولێر كردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى ئه‌یلوول، "دژه‌تیرۆری كوردستان" له ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕاى گه‌یاندووه، "له درێژه‌ى هه‌وڵى بنبڕ‌كردنى دیارده‌ى هه‌ر كارێكى نایاسایى و قاچاغ، له هه‌فته‌ى ڕابردوو چوار كه‌س له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر گیران، وه‌ك له خواره‌وه ئاماژه به ناوه‌كانیان و ورده‌كارییه‌كان دراوه".
ڕوونكراوه‌ته‌وه، "لە شه‌وى 10 له‌سه‌ر 11ى ئه‌یلوول، كه‌سێك به‌ناوى (ئیبراهیم سه‌ردار حه‌سه‌ن) دانیشتووى شارى هه‌ولێر - گه‌ڕه‌كى مامزاوه كه كارى كڕین و فرۆشتنى هێلكه ده‌كات گیرا، به تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانە ناوەوەى بڕى 84 کارتۆن هێلكه‌ى قاچاغ بۆ شارى هه‌ولێر لە ڕێى بازگه‌ى هیران - شه‌قڵاوه به ئۆتۆمبێڵى جۆرى بارهه‌ڵگر ژماره (192771/هه‌ولێر)."
ئاشكرا كراوه، "له ڕۆژى 13ى ئه‌یلوول، كه‌سێك به‌ناوى (ئارام عه‌ونى كه‌ریم) دانیشتووى شارى هه‌ولێر - گه‌ڕه‌كى ژیان – پیشه‌ى پۆلیس بووه گیرا، به تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانه ناوه‌وه‌ى بڕى حه‌وتى كیسه‌ى گه‌وره‌ى كرێم و مه‌رهه‌مى كۆزماتیكى قاچاغ و ماوه به‌سه‌رچوو بۆ شارى هه‌ولێر لە ڕێى بازگه‌ى دێگه‌ڵه‌وه."
ئاماژه دراوه، "له ڕۆژى 14ى ئه‌یلوول، دوو كه‌س له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێره‌وه گیران به تۆمه‌تى كارى قاچاغچیێتى چه‌ك به‌ناوه‌كانى/(مسته‌فا سه‌عید محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئه‌مین)، ناسراو به حاجى هه‌رووتى - دانیشتووى هه‌ولێر- گه‌ڕه‌كى هه‌ولێرى نوێ - له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 1250 دانه ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ. هه‌روه‌ها (سه‌ڵاح به‌هرام تاهیر حه‌سه‌ن)، دانیشتووى هه‌ولێر - گه‌ڕه‌كى كورانى ڕێى مه‌خموور - پێشه پێشمه‌رگه‌ى خانه‌نشینى یه‌كه‌ى 70، له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 10 دانه ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.".
دژه تیرۆرى كورستان دووپاتى ده‌كاته‌وه، كه به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى ئاسایش له چاودێریكردن و به‌شوێنداچوونى دیارده‌ى هێنانى ده‌رمان و خۆراكى قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌رچوو و هه‌ر كارێكى نایاسایى كه زیان به ته‌ندروستى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان و ئابوورى و ئارامى هه‌رێم بگه‌یه‌نێت، به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌موو ڕێوشوێنێكى یاسایى ده‌گرینه‌به‌ر بۆ بنبڕ‌كردنى ئه‌م دیارده‌یه.