وەزارەتی دارایی لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بڕیارێكی نوێی دەركرد

:: AM:11:23:19/09/2020 ‌
بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری، فرۆشتنی دۆلار لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بەشێوەیەكی ئاشكرا دەبێت.

ئەمڕۆ شەموو 19ـی ئەیلوول، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە، لەسەر راسپاردەی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەبێت.

گرووپێكی ئەلیكترۆنی كارا كراوە كە سەرجەم بانكە ئەهلییەكان و كۆمپانیاكان و نووسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆرینەوەی دراو
باس لەوەش كراوە، بۆ ئەو مەبەستە گرووپێكی ئەلیكترۆنی كارا كراوە كە سەرجەم بانكە ئەهلییەكان و كۆمپانیاكان و نووسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆرینەوەی دراو، دەتوانن بەشداربن لەو پرۆسەی كڕینی ئاشكرایەدا كە بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار دەكرێت.

ڕوون كراوەتەوە، ئەو بڕیارەش لە پێناو نەهێشتنی قۆرخكاری و هەلی وەك یەك بۆ هەمووان و زیادكردنی داهاتی گشتییە.




وشە - رامیار جەواد