له‌ڕێی لینكێكه‌وه، ده‌توانی به‌شداریی سیمیناری "موزیكی كوردی له ئه‌رمه‌نستان" بكه‌یت كه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه ده‌چێت.
د.نە‌ھرۆ زاگرۆس میوزسیان لە واڵی تایبە‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویە‌تی، له‌ژێر ناونیشانی ''موزیكی كوردی له ئه‌رمه‌نستان'' سیمیناری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو زانكۆی سۆران و كوردستان_ سنه بەڕێوە دەچێت.
ڕوونی کردووەتەوە، ئەم سیمینارە به‌شێكه له چالاكییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو زانكۆیه، له‌گه‌ڵ په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ دیراساتی كۆمه‌ڵگه‌كانی كوردستان IISKS ئەمشەو بە ئۆنلاین ساز دەدرێت.
ئەمڕۆ شەموو 19ی ئه‌یلوول، سه‌عات هه‌شتی شه‌و به كاتی هه‌ولێر و نۆ و 30 خوله‌كی شه‌و به كاتی سنه، به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ده‌توانن به‌شداریی سیمیناره‌كه بكه‌ن.
ئەمشەو له سه‌عات هه‌شت به كاتی كوردستان سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن و خۆتان وه‌ك میوان تۆمار بكه‌ن.
کلیک بکە.