له كارنامه‌ی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020ی تێدا نییه، په‌رله‌مانتارێكیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ویستوویانه په‌رله‌مانتاران زۆرتر لێی ورد ببنەوە و باشتر لێی تێبگه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو19ی ئه‌یلوول، به‌هار مه‌حموود ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، هۆكاری دانه‌نانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020 له به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی ئه‌مڕۆ، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ویستوویانه په‌رله‌مانتاران زۆرتر لێی ورد ببنەوە و باشتر لێی تێبگه‌ن.
پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020 بۆ ئه‌وه‌یه حكوومه‌ت بتوانێ قه‌رزی زیاتر وه‌ربگرێت
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونی ده‌كاته‌وه، پێشتر لیژنه‌ی دارایی هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان نه‌كردووه له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان كردووه.
" پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020 بۆ ئه‌وه‌یه حكوومه‌ت بتوانێ قه‌رزی زیاتر وه‌ربگرێت". به‌هار محموود وای گوت.
ئه‌وه له‌كاتێدایه رۆژی چوارشه‌می رابردوو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020 له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقەوە رەوانەی په‌رله‌مانی عێراق کرا بۆ ئه‌وه‌ی په‌سند بكرێت.