دهۆک زۆرترین ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنای تۆمار کرد

:: PM:05:27:19/09/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 سەعاتی ڕابردووی تووشبووانی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە، 612 کەس لەو ماوەیەدا تووشی کۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ شەموو 19ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوی 24 سەعاتیی ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای بڵاو کردەوە،  بەپێی ئامارەکە 612 کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون، 72 لە هەولێر، 94 لە سلێمانی، 28 لە گەرمیان، 418 لە دهۆک بوون.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باس کراوە، لە ماوەی ئەو 24 سەعاتەی ڕابردوودا هیچ کەسێک کەرەنتین نەکراوە، بەڵام 23 کەسی تر بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەست داوە.

چوار هەزار و 146 پشکنینی نوێ لە هەولێر، سلێمانی، گەرمیان، دهۆک و هەڵەبجە کراون، 281 هاووڵاتیش چاک بوونەتەوە، لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تا ئەمڕۆ، 40 هەزار و 558 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هەزار و 495 کەسیش پێی مردوون، هەروەها 21 هەزار و 871 کەسیش لە بنکە جیاوازەکانی چاودێریی تووشبووان کەرەنتین کراون.


وشە - ڕێناس شابان