ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتە 31 ملیۆن كەس

:: AM:11:58:20/09/2020 ‌
ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە دنیادا لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمڕۆ یەكشەم 20ی ئەیلوول 31 ملیۆن كەسی تێپەڕاند.

بەگوێرەی worldometers لە دنیادا ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتووەتە 31 ملیۆن و دوو هەزار و 707 كەس، لەو ژمارەیەش 961 هەزار كەس گیانیان لە دەست داوە و 22 ملیۆن كەسیش چاك بوونەتەوە.

لە ناو وڵاتانی دنیا ئەمەریكا بە شەش ملیۆن و 967 هەزار كەسی تووشبووی كۆرۆنا و سەرووی 203 هەزار قوربانی لە ریزبەندی یەكەمدا دێت.

هیندستان بە پێنج ملیۆن و 400 هەزار كەس لە ریزبەندی دووەم و بەڕازیلیش بە چوار ملیۆن و 528 هەزار كەس لە ریزبەندی سێیەمدا دێت.

لە ژمارەی قوربانیان دوای ئەمەریكا بەرازیل دێت كە سەرووی 136 هەزار كەسی بەهۆی كۆرۆنا مردوون، دوای ئەویش هیندستان، مەكسیك و بەریتانیا دێن.

لە عێراق 315 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون
لە عێراق 315 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و هەشت هەزار و 491 كەسیش گیانیان لە دەست داوە. عێراق لە 17مینی ریزبەندی وڵاتان هەڵكەوتووە.

لە هەرێمی كوردستان سەرووی 40 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و هەزار و 495 كەسیش بەهۆی نەخۆشییەكە گیانیان لە دەست 
داوە.



وشە - سلێمان تاشان

ئه‌م بابه‌ته 129 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌