پلەیستەیشن پێنج نوێترین کۆنسڵی سۆنییە و یەکێکە لە بەهێزترینەکانی دنیا و بڕیارە لە 12ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بخرێتە بازاڕەوە، بەڵام بۆ هەرێمی کوردستان کۆنسڵەکە دوا دەکەوێت.
دلۆڤان مەحموود خاوەنی دووکانی بواری گەیمنیگ لە بازاڕی نیشتمانی هەولێر بۆ ''وشە'' ئاشکرای کرد، ئەمساڵ بە دنیادا کۆنسڵی پلەیستەیشن پێنج بڵاو دەبێتەوە، هەروەها لە کوردستانیش داواکارییەکی زۆری لەسەرە، بەڵام دوای مانگێک لە بڵاوبوونەوەی فەرمی واتە لە مانگی کانوونی یەکەم لە سەرانسەری کوردستان پلەیستەیشن پێنج بڵاو دەبێتەوە.
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 50 دۆلار دەچێتە سەر هەر کۆنسڵێک
سەبارەت بە نرخەکەی لە هەرێمی کوردستان گوتی، بەگشتی دوو جۆر پلەیستەیشن پێنجمان هەیە ''پلەستەیشن پێنج و پلەیستەیشن پێنج دیجیتاڵ'' لە کۆمپانیاکە پلەیستەیشن پێنج بە 499 دۆلارە و دیجیتاڵەکەی بە 399 دۆلارە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 50 دۆلار دەچێتە سەر هەر کۆنسڵێک واتە ''پلەیستەیشن پێنج 550 دۆلار و دیجیتاڵەکەیشی 450 دۆلار''.
سۆنی كۆمپانیایه‌كی ئه‌لیكترۆنییه و له حه‌وتی ئایار/مایۆی ساڵی 1946 له تۆكیۆ پایته‌ختی ژاپۆن دامه‌زراوه كه ئه‌م كۆمپانیایه گرنگی ده‌دات به به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل، ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و كۆمپیوته‌ر" هه‌روه‌ها گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه دروستكردنی ئامێری "Playstation" بوو كه ئێسته یه‌كێكه له باشترین ئامێره‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها له به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل و كۆمپیوته‌ر"یش سه‌ركه‌وتووییه‌كی زۆری به‌خۆوه بینیوه.