گۆڤاری ناشناڵ ئنتێرستی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌باره‌ی داهاتووی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، له‌گه‌ڵ هه‌موو گۆڕانكارییه‌كان كه له سووریا ڕوو ده‌ده‌ن، دواجار كورده‌كان هه‌ر پێویسته له‌گه‌ڵ دیمه‌شق گفتوگۆ بكه‌ن و به ڕێككه‌وتن بگه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه سیسته‌مێكی سیاسی گونجاو بۆ سووریا دابڕێژن، به دووركه‌وتنه‌وه دیمه‌شق و كورده‌كان له یه‌كتر دۆخی سووریا به‌ره‌و ئاڵۆزی زۆرتر هه‌نگاو ده‌نێت.
به‌هۆی به‌رده‌وامی ململانێكان له ماوه‌ی نۆ ساڵی ڕابردوو له سووریا چه‌ندان گرووپی سیاسی كورد له گۆڕه‌پانی سووریا دروستبوون و به‌شێكیشیان كه له سه‌ره‌تاوه به‌هۆی نزیكی له دیمه‌شقه‌وه ناوچه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایان كۆنتڕۆڵكرد و ڕێیان نه‌دا كه گرفت و كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی ئه‌سه‌د و ئۆپۆزسیۆن بگاته ناوچه‌كانی كورد و توانیان به سه‌لامه‌تی ناوچه‌كان بهێڵنه‌وه، ئه‌وه‌یشی كه ماڵوێرانی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی كورد هێنا، تیرۆریستانی داعشبوون، كه دواتریش به‌هۆی دوو هێرشی توركیاوه، ناوچه‌كانیان بوو به ناوه‌ندێكی نوێی كێشه و ئاڵۆزییه‌كان له سووریا.
هه‌رچه‌نده ئێسته هێزه‌كانی كورد له سووریا پێوه‌ندییه‌كی به‌تینیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و كۆمه‌كی زۆر ده‌كرێن له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه و گرێبه‌ستی نه‌وتیش له نێوان هه‌سه‌ده و كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی واژوو كراوه، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوانه به پشتبه‌ستن به ئه‌زموونی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه به‌رده‌وامیان نابێ و دواجار ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌ر له ناوچه‌كه ده‌كشێنه‌وه و تره‌مپ هه‌میشه دووپات له بژاره‌ی كشانه‌وه له سووریا ده‌كاته‌وه، بۆیه پێویسته بۆ پاراستنی خه‌ڵك و ناوچه‌كانیان كورده‌كان وردتر بیر بكه‌نه‌وه، له ئه‌نجامی هه‌موو ده‌سته‌واره‌كان دواجار هه‌ر ده‌بێ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق گفتوگۆ بكه‌ن، جا گرنگ نییه كێ له دیمه‌شق حوكمڕان ده‌بێ، ئه‌و حكوومه‌ته‌ی ئێسته به پشتیوانی ڕووسیا و ئێران به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاته، یاخود له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێ، حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی تر فه‌رمانڕه‌وایی وڵاته‌كه ده‌گرێته‌ده‌ست.
به‌رده‌وام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌مه‌ریكا بكشێته‌وه و جارێكی تر كورد ته‌نیا جێ بهێڵێت
له
بابه‌ته‌كه هاتووه، پێویسته وریا بین، كه هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا و ئێران و توركیا وڵاتی ده‌ره‌كین و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سووریا ده‌كه‌ن، وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش هه‌میشه دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته له كۆتایییدا هه‌ر سوورییه‌كان خۆیان بڕیار له داهاتووی وڵاته‌كه‌یان بدات، ئه‌وه‌یش بیری كورد ده‌هێنێته‌وه، كه كاتێك له 2016 هێزه‌كانی ئه‌سه‌د له قامیشلۆ هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی كورد، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م شوێن بوو كه به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد و ڕووسه‌كان به په‌له گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق تا گفتوگۆ له نێوان هه‌ردوولا بكه‌ن و گرژییه‌كان كۆتایی پێ بهێنن، به‌ڵام كاتێك توركیا هێرشی كرده سه‌ر عه‌فرین و دواجاریش هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، هه‌ریه‌ك له مۆسكۆ و واشنتن بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد و هیچ به‌رهه‌ڵستییه‌كی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی و تاڵانی و كوشتوبڕی و ئاواره‌كردنی خه‌ڵكی سڤیلیان نه‌كرد، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه ئه‌نجام دران و ئێسته‌یش به‌رده‌وامیان هه‌یه.
ناشناڵ ئنتێرست نووسیویه‌تی، كورده‌كان ده‌بێ پشت به پشتیوانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی تر ببه‌ستن، به‌ڵام هه‌رگیز نابێ ئه‌وه ڕه‌چاو نه‌كه‌ن كه ئه‌وان له سووریا‌ن و بۆ دروستكردنی هه‌ر جۆره شێوازێكی حوكمڕانی له سووریا و مانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی به ناوی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دروستیان كرد و ئه‌و هێزانه‌یش كه به هاوكاری ئه‌مه‌ریكا به ناوی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئێسته له ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێكراوه، سه‌ره‌نجام ده‌بێ له‌سه‌ر كۆی ئه‌وانه له‌گه‌ڵ دیمه‌شق گفتوگۆ بكه‌ن و له‌سه‌ر كۆی كێشه‌كان بگه‌ن به ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش و جۆره گونجاندنێك بدۆزنه‌وه و دانوستاندن له‌سه‌ر فۆرمی به‌ڕێوه‌بردنی نوێی سووریا بكه‌ن.
پێویسته هاوشێوه‌ی كورده‌كانی عێراق مافه‌كان له ده‌ستووری نوێی سووریا جێگیر بكه‌ن و به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا به‌دی بهێنن
ئه‌و شێوازه‌ی كرملێن كاری له‌سه‌ر ده‌كات، بۆ نزیككردنه‌وه‌ی كورده‌كان له دیمه‌شق هه‌نگاوێكی دروسته و پێویسته ئه‌مه‌ریكایش پشتیوانی له هه‌نگاوێكی له‌مجۆره بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ دۆخێكی تایبه‌ت به ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له داهاتووی سووریا به ڕێككه‌وتن و دانوستاندن به‌رجه‌سته بكرێت، نه‌ك لایه‌نگری كردن و پڕچه‌ككردنی كورده‌كان، له به‌رانبه‌ریش دا هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی دیمه‌شق و هێزه‌كانی سووریا به ئۆپۆزسیۆن و ئه‌سه‌ده‌وه دژی هه‌نگاوه‌كانی كورد، كه دواجار مه‌ترسی هه‌یه شه‌ڕێكی تری لێ بكه‌وێته‌وه و ئێسته و داهاتووی سووریا بخاته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی تره‌وه، كه چاره‌سه‌ری ئاڵۆزییه‌كانی سووریا بۆ سه‌رده‌مێكی تر دوابخات و ژماره‌یه‌كی زۆری تری خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاواره بكات و كاره‌ساتێكی تری مرۆیی لێ بكه‌وێته‌وه.
ئه‌زموونی كورده‌كانی عێراق دوای ڕووخانی به‌عس به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی عێراق دواجار له ده‌ستوور جێگیركرا، بۆیه كورده‌كانی سووریایش ده‌بێ هه‌مان هه‌نگاو بگرنه‌به‌ر و ناكرێ به ته‌واوی له دیمه‌شق دوور بكه‌ونه‌وه، به‌هۆی پشتیوانی ئه‌مه‌ریكاوه، چونكه ئه‌مه هیچ گره‌نتییه‌كی له دوا نییه، كه ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر خیانه‌تیان لێ نه‌كات و ناوچه‌كه نه‌كات به گۆڕه‌پانێكی تری جه‌نگ، وه‌كچۆن پێشتر به ڕه‌زامه‌ندی تره‌مپ ڕێ به هێرشی توركیا درا و نزیكه‌ی 300 هه‌زار هاووڵاتی ناوچه‌كه ئاواره‌بوون.