21ی ئه‌یلوولی له دنیادا وه‌ك ڕۆژی جیهانیی ئاشتی دیاری كراوه، كه‌چی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه نزیكه‌ی سێ چاره‌كه سه‌ده‌یه قوربانیی جه‌نگه‌كانه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ی ئهیلوول، فه‌تاح ته‌نیا دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی چوارده‌ی چواری تایبه‌ت به دۆزی ئه‌نفال له گه‌رمیان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌نفالكردنی 182 هه‌زار كه‌س له گه‌رمیان و هه‌شت هه‌زار بارزانی له بادینان و شه‌هیدكردنی پێنج هه‌زار كه‌سی بێ‌تاوان له هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه كورد له‌ڕێی جه‌نگی سه‌پێنراوه‌وه قڕ كراوه.
كورد له‌ڕێی جه‌نگی سه‌پێنراوه‌وه قڕ كراوه
هه‌روه‌ها گوتی، ده‌وڵه‌تانی دنیا كه خۆیان به پێشه‌نگی به‌رقه‌راركردنی ئاشتی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ده‌زانن، كوردیان له دوژمنانی نه‌پاراستووه، تا ساته‌كانی ڕووخانی رژێمی به‌عس كه به‌هۆی داگیركردنی كوێته‌وه په‌لامار درا و پاشتر به‌هێز ڕووخێنرا.
سه‌باح محه‌مه‌د كه هاووڵاتییه‌كی كه‌لارییه و برایه‌كی له سه‌ره‌تای جه‌نگی عێراق و ئێرانه‌وه تا ئێسته بێ سه‌روشوێنه، به "وشه"ی گوت: دایكم زیاتر له 30 ساڵه چاوی له ده‌رگه‌یه و چاوه‌ڕوانی هه‌واڵێكی سه‌ڵاحی برام ده‌كات.
سه‌رباری ئه‌نفال و كیمیاباران و شه‌ڕی عێراق و ئێران، كورد له جه‌نگی دژ به داعشدا كه تیرۆریستانی داعش سه‌پاندیان به‌سه‌ر گه‌لانی عێراقدا، دیسان پشكی شێری له قوربانیدان به‌ركه‌وت.
به‌پێی دواین ئامار، كورد له‌و جه‌نگه هه‌زار و 466 پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید بوو، هه‌روه‌ها هه‌شت هه‌زار و 610 پێشمه‌رگه بریندار بوون، 62 پێشمه‌رگه‌ش تا ئێسته ون و بێسه‌روشوێنن.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی