16 په‌رله‌مه‌نتاری سه‌ربه پارته جیاوازه‌كانی فینله‌ند، له ڕۆژی نێوده‌ڵه‌وتی ئاشتی گرووپی دۆستی نه‌ته‌وه‌ی كورد له په‌رله‌مانی فینله‌ند ڕاگه‌یاند.
یۆهان كڤارنستروم وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌م گرووپه و سارا سۆفیا سیرێن وه‌ك جێگری سه‌رۆك هاتوونه‌ته هه‌ڵبژاردن
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ی ئه‌یلوول، وڵات نه‌هری له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و گرووپی كوردانی فینله‌ند، هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه 16 په‌رله‌مه‌نتاری سه‌ربه پارته‌كانی جیاوازه‌كانی فینله‌ند، له ڕۆژی نێوده‌ڵه‌وتی ئاشتی گرووپی دۆستی نه‌ته‌وه‌ی كورد له په‌رله‌مانی فینله‌ند ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌و هاووڵاتییه كورده كه هاوكات ئه‌ندامی فیدراسیۆنی كوردانی فینله‌نده كه خۆی دانیشتووی فینله‌ندایه، ڕوونی كردووه‌ته‌وه "خۆشحاڵ و به‌خته‌وه‌رین كه ئه‌مڕۆ له ڕۆژی نێوده‌ڵه‌وتی ئاشتی گرووپی دۆستی نه‌ته‌وه‌ی كورد له په‌رله‌مانی فینله‌ند ڕاگه‌یه‌نراوه. سوپاس و پێزانینمان بۆ ئه‌م 16 په‌رله‌مه‌نتاره‌ی سه‌ربه پارته‌كانی جیاواز كه ئه‌م گرووپه‌یان دامه‌زراندووه".
زیاتر هاتووه، "پیرۆزبایی له یۆهان كڤارنستروم ده‌كه‌ین كه وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌م گرووپه و سارا سۆفیا سیرێن كه وه‌ك جێگری سه‌رۆك هاتوونه‌ته هه‌ڵبژاردن. به ناوی فیدراسیۆنی كوردانی فینله‌ند ئاماده‌یی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه پشتگیری له خه‌بات و چالاكییه‌كانی ئه‌م گرووپه بكه‌ین و ببینه پردی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكه‌مان له فینله‌ند و كوردستان."
له ساڵی 1981دا به بڕیارێك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕێكخراوی ئاشتی جیهانی دامه‌زرا، به‌مه‌به‌ستی كاركردن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری زیاتر له‌باره‌ی ئاشتی و دووركه‌وتنه‌وه له جه‌نگ و ململانێكان له ته‌واوی وڵاتانی دنیا، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی گیرۆده‌ی شه‌ڕ و ململانێ سیاسییه‌كان بوون.
دواتر ڕێكخراوه‌كه له ساڵی 2001دا بڕیاری دا ڕۆژێكی تایبه‌ت به ئاشتی دیاری بكات، له‌و ساڵه‌وه تا ئێسته له 21ی ئه‌یلوولدا یادی ڕۆژی جیهانی ئاشتی له‌ژێر ناونیشانێكدا ده‌كرێته‌وه، دروشمی ئه‌مساڵیش بریتییه له "به‌دیهێنانی ئاشتی پێكه‌وه".
ئامانجی دیاریكردنی ڕۆژه‌كه بۆ پاراستی ئاشتیی دنیا و گه‌شه‌پێدانی پێوه‌ندی دۆستایه‌تی نێوان وڵاتانه، هه‌روه‌ها باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییانی دنیا به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌ده‌ست هه‌ژاری و جه‌نگ و چه‌ند كێشه‌یه‌كی تره‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌مه جگه له هاندان بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان.