سه‌ره‌ڕای گرنگی و بایه‌خی زۆری بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی پله‌ی گه‌رمایان زۆر به‌رزه، به‌ڵام شاره‌زایان و پسپۆرانی بواری ژینگه و پزیشكی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌كارهێنانی سپلیت كاره‌سات به دوای خۆیدا ده‌هێنێت و مرۆڤ تووشی چه‌ند جۆره نه‌خۆشییه‌كی جیاواز ده‌كات.
به گوێره‌ی
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه پزیشكی پسپۆر ئه‌لیكسانده‌ر كۆكسا له تاقیگه‌ی تێستچۆ و د.ئۆلگا شاراپۆڤا له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی هه‌وای سپلیت له‌سه‌ر جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ ئه‌نجامیان داوه، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامێكی نیگه‌رانكه‌ر بۆ جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ.
توێژینه‌وه‌كه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه سپلیت هه‌رچی ڤایرۆس و به‌كتریای ده‌وروبه‌ری هه‌یه له ده‌ره‌وه وه‌ریده‌گرێ و به پرۆسه‌یه‌ك هه‌واكه سارد ده‌كات و له ژووره‌كان بڵاوی ده‌كاته‌وه، به‌مشێوه‌یه‌یش سه‌رجه‌م ڤایرۆس و به‌كتریاكان دێنه ژووره‌كانمان و تووشی نه‌خۆشی جۆراوجۆرمان ده‌كه‌ن.
جۆره‌ها ڤایرۆس و به‌كتریای ژینگه كۆ ده‌كاته‌وه و له ژووره‌كانتان بڵاوی ده‌كاته‌وه
ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی به‌هۆی سپلیته‌وه تووشی ده‌بین بریتین له هه‌وكردنی گه‌روو "له‌وزه‌تین" كاتێك جیاوازی پله‌ی گه‌رما له نێو كه‌شی ئاسایی و به‌رده‌م سپلیت بگات به 25 پله‌ی سیلیزی، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ گه‌روو و لیمفه گرێكانی گه‌رووی مرۆڤ تووشی هه‌وكردن ده‌كات و تووشی نه‌خۆشی و كێشه‌كانی گه‌روومان ده‌كات، یه‌كێكی تر له نه‌خۆشییه‌كان بریتییه له تووشكردنی مرۆڤ به هه‌سته‌وه‌ری و هه‌وای سپلیت جۆره به‌كتریایه‌ك له ژووره‌كان زیاد ده‌كات كه ده‌چێته نێو سییه‌كانی مرۆڤ و تووشی هه‌ستیاری ماوه درێژ و به‌رده‌وامتان ده‌كات.
ئه‌و توێژه‌رانه هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه نه‌خۆشییه‌كی تر كه تووشی مرۆڤ ده‌بێ له ڕێی هه‌وای سپلیته‌وه، بریتییه له هه‌وكردنی گیرفانه هه‌واییه‌كانی ده‌وروبه‌ری لووت "جیوب" هه‌موو ئه‌مانه‌یش به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی زۆرترین به‌كتریا و ڤایرۆسه له ژووره‌كان كه سپلیت هه‌وای ساردی تێدا بڵاو ده‌كاته‌وه.