ژنێكی ژاپۆنی بە ناوی كانە تاناكا، بە پیرترین مرۆڤی دنیا ناسێنرا. ئەو ئێستە تەمەنی 117 ساڵ و 261 رۆژە و ژمارەی پێوانەیی لە ژیاندا شكاند.
پێشتر كەسێكی تر بە ناوی نایی تاجیما زۆرترین ماوە ژیابوو كە ساڵی 2018 لە تەمەنی 117 ساڵ و 260 رۆژ كۆچی دوایی كرد. ژاپۆنییەكان چاوەڕوان بوون ئەو ژمارە پێوانەییە بشكێنرێت و كەسێك لە وڵاتەكەیان هەڵكەوێت تەمەنێكی زیاتر بژیت، ئەو چاوەڕوانییەش بەدی هاتووە و پێشبینی دەكرێ چەند ساڵێكی تریش بژیت.
هێشتا پەكی نەكەوتووە و بۆ خواردن هەر پشت بە خۆی دەبەستێت.
دەگوترێ ئەو ژنە سەرەڕای ئەوەی تەمەنی زۆر بەسەرەوەیە، بەڵام هێشتا پەكی نەكەوتووە و بۆ خواردن هەر پشت بە خۆی دەبەستێت.
بەگوێرەی
دۆیچەوێلە، یەكێك لە نەوەكانی تاناكا تەمەنی 60 ساڵە و باسی لەوە كردووە نەنكی جگە لەوەی كە تەندروستە، بە باشیش قسە دەكات و دەوروبەری خۆی بە تەواوی دەناسێتەوە.
ژاپۆنییەكان بەراورد بە خەڵكی وڵاتانی تر زیاتر دەژین و بەپێی توێژینەوەیەكیش، یەكێك لە هۆكاری درێژیی تەمەنیان بۆ سیستمی خۆراكییان دەگەڕێتەوە.