ئه‌حمه‌د حاجی عه‌لی پشده‌ری به "هه‌نگه‌وانه ناوداره‌كه‌ی كوردستان" ناوی رۆیشتووه، ئه‌و پێشبینی ده‌كات به‌هارێكی ته‌ڕ و پاراو و جوان چاوه‌ڕێی كه‌شی كوردستان بێت و به‌رهه‌میش به دڵی هه‌موو لایه‌ك ده‌بێ، پشده‌ری له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا چه‌ندان نهێنی له‌باره‌ی پیشه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
چۆن خۆت ده‌ناسێنی و كه‌ی كاره‌كانت له تاكه‌كه‌سییه‌وه كرد به ڕێكخراوه‌یی؟
ناوم ئه‌حمه‌د حاجی عه‌لی پشده‌رییه و ناسراوم به ئه‌حمه‌د پشده‌ری، سه‌رۆكی ڕێكخراوی هه‌نگه‌وانانی كوردستان‌م، له 13ی ئاداری ساڵی 2013دا مۆڵه‌تی ڕێكخراومان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كانی حكوومه‌ت وه‌رگرتووه، له چه‌ندان شوێنی كوردستان لقمان هه‌یه و مافی ئه‌وه‌مان پێ دراوه له سه‌رانسه‌ری كوردستان كار و چالاكییه‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین.
چه‌ند ساڵه له بواری هه‌نگه‌وانی كار ده‌كه‌ی و ئه‌زموونه‌كانت چین؟
زیاتر له 35 ساڵه له بواری به‌خێوكردنی هه‌نگ كار ده‌كه‌م و به‌شداریم له سه‌تان پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و فێستیڤاڵه جیهانی و ناوخۆییه‌كان كردووه، له ئاستی ده‌ره‌وه‌یش له وڵاتانی توركیا، ئێران، لبنان و ئیمارات هه‌نگوینی كوردیمان خستووه‌ته ڕوو، به‌ڵام به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و تێكه‌ڵكردنی هه‌نگوینی وڵاتانی تر به‌تایبه‌ت ئێران و شكاندنی نرخی هه‌نگوینی كوردی، ساڵی ڕابردوو له هه‌ولێر له كۆنگره‌ی یه‌كێتی ههنگاوانانی عه‌ره‌ب، به‌شداریم نه‌كرد.
ڕێكخراوه‌كه‌مان سه‌ربه‌خۆیه و چه‌ند كه‌سێكین كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین هه‌نگوینی باش و ته‌ندروست پێشكه‌ش به میله‌تی كورد بكه‌ین و له كاره‌كه‌ماندا ده‌ستپاك بین. بۆیه چه‌ندان خه‌ڵاتی رێزلێنانمان پێ دراوه وه‌ك رێكخراو به‌هۆی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.
جگه له كاری ڕێكخراوه‌یی، پلانت چییه بۆ خزمه‌تی ئاره‌زوومه‌ندانی هه‌نگ و هه‌نگه‌وانی؟
ئێسته به نیازم دووه‌مین كتێب چاپ بكه‌م له‌باره‌ی هه‌نگ و هه‌نگه‌وانی و هه‌نگوین وه‌ك چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان لێی سوودمه‌ند بن، چه‌ندان زانیاریی نوێ و سوود بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی به‌خێوكردنی هه‌نگ ده‌خه‌مه ڕوو به زمانی كوردی، كتێبه‌كه‌یش ناوی "هه‌نگ و هه‌نگه‌وانی"یه.
كاری ڕێكخراوهییتان ته‌نیا له ئاستی كوردستانه یا كاری نێوده‌وڵه‌تیتان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی بیانی كردووه؟
پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ چه‌ندان ڕێكخراوی بیانی هه‌یه، به‌هۆی پێوه‌ندییه‌كانمان و پێشنیاركردنی چه‌ندان پڕۆژه و ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش، توانیومانه چه‌ندان گه‌نجی كورد كه بێكار بوون، له بێكاری رزگار بكه‌ین و فێری پیشه‌ی به‌خێوكردنی هه‌نگیان بكه‌ین.
پڕۆژه‌یه‌كی ترمان پێشنیار كردبوو به‌ناوی "reliv international" بۆ پێدانی پێنج سندووقی هه‌نگ به 20 خێزان كه شه‌هیدیان هه‌یه له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش، بۆ ماوه‌ی مانگێك خولێكی فێركردنمان بۆ به‌خێوكردنی هه‌نگ بۆ كردنه‌وه و دواتریش هه‌ر خۆمان هه‌نگه‌كانیان لێ ده‌كڕینه‌وه.
به‌ته‌نیا خۆت كاری هه‌نگه‌وانی ده‌یكه‌یت یان خێزانه‌كه‌یشت به‌شدارن؟ ئایا سووده‌كانی هه‌نگوین چین وا ژیانتان بۆ ته‌رخان كردووه؟
ئێمه به خێزانی هه‌نگ به‌ناوبانگین، چونكه خۆم و خێزانه‌كه‌یشم به به‌خێوكردنی هه‌نگه‌وه خه‌ریكین، هه‌نگ زۆر خۆشه‌ویسته له‌لامان و ته‌نانه‌ت كوڕێكم ناو ناوه "هه‌نگه‌وان" و كچی كوڕهكهیشم ناوی "شاهه‌نگ"ـه.
هه‌نگ زۆر سوودی هه‌یه، هه‌نگوینه‌كه‌ی چاره‌سه‌ره بۆ چه‌ندان نه‌خۆشی و له‌لایه‌كی تریشه‌وه كاتێك پێته‌وه ده‌دات، چاره‌سه‌ره بۆ ڕۆماتیزم و ڤاكسینی دژ به ئایدز زیاد ده‌كات له له‌شدا و قژ ڕووتانه‌وه ناهێڵێت، هه‌روه‌ها له زۆر وڵات به پێوه‌دانی هه‌نگ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ده‌كرێت.
به‌ڵام "شاهه‌نگ" هه‌نگوینێكی هه‌یه پێی ده‌گوترێت "خۆراكی شاهانه"، ئه‌م خۆراكه زۆر به سووده، چونكه هه‌موو جۆره ڤایرۆس و نه‌خۆشییه‌ك له‌ناو ده‌بات، هاوكات ئه‌م هه‌نگوینه زۆر به سووده به‌تایبه‌ت بۆ ژن، چونكه سووڕی مانگانه‌یان ڕێكده‌خاته‌وه و هێلكهدانیان به‌هێز ده‌كات.
هه‌ر ئه‌و خۆراكه شاهانه‌یه بینین به‌هێز ده‌كات و مێشك و بیر تازه ده‌كاته‌وه و زۆر به‌سووده بۆ نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه "زه‌هایمه‌ر"، جگه له‌وه‌یش چرچولۆچی ڕووخسار ناهێڵێت و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌ندامه‌كانی میزه‌ڕۆ.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه، هه‌نگوینی شاهه‌نگ ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات، چونكه له‌سه‌ر ئه‌و خۆراكه ده‌ژی و ته‌مه‌نی بۆ حه‌وت ساڵ درێژ ده‌بێته‌وه و هه‌نگی ئاسایی ته‌نیا چوار مانگ ده‌ژی.
ده‌توانی زانستییانه ستافی هه‌نگ ڕوون بكه‌یته‌وه و سووڕی ژیانیان چۆن ته‌واو ده‌كه‌ن؟
شاهه‌نگ سه‌رۆكی ههنگهكانه و چه‌ند سه‌ر نێرهیهك له‌ناو كوورهیهكدا هه‌ن كه ته‌نیا ئیشیان پیتاندنی شاههنگه، ئه‌وانی تر ته‌نیا پاڵهكان و كهرگهڕن كه مێیه‌ی ناته‌واون و ئیشیان پاراستن و دروستكردنی هه‌نگوین و پاكوخاوێنی و رێكخستنی پله‌ی گه‌رمی و شیله و هه‌ڵاڵه كۆكردنه‌وه‌یه، سووڕی ژیانیان هه‌ریه‌كه و جۆرێكه، به‌ڵام به هه‌موویان ماڵێكیان پێكهێناوه.
سووڕی ژیانی شاهه‌نگ 13 بۆ 16 ڕۆژ به‌پێی پله‌ی گه‌رمی "تا پله‌ی گه‌رمی به‌رزتر بێ زووتر پێ ده‌گات"، نێره‌كان به 24 ڕۆژ سووڕی ژیانیان پێ ده‌گات و ته‌واو ده‌بێ و پاڵهكانیش به سێ هه‌فته، به‌ڵام تاكه مێیهتیی ته‌واو له‌ناویاندا شاههنگه، له‌ڕێی بۆنێكه‌وه شاهه‌نگ كۆنترۆڵی زاوزێی پاڵهكان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پێ نه‌گات و بۆنێكی تر ده‌رده‌كات بۆ ناسینه‌وه، به‌ڵام هیچ شاههنگێك بۆنی به ئه‌ویتر ناچێت.
ساڵانه به‌رهه‌مه‌كانتان چه‌نده و كڕیارتان له كوێن؟
ساڵانه زیاتر له دوو تۆن هه‌نگوینی سروشتی به‌رهه‌م دێنین، كڕیاری تایبه‌ت به خۆمان هه‌یه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات. هه‌روه‌ها هه‌نگوینی شانه و بێ شانه به ده‌زگه و ئامێری تایبه‌ت دهیانپاڵێوین و ئاماده‌ی ده‌كه‌ین بۆ فرۆشتن و به كیلۆ ده‌یفرۆشین.