له مێژوو و دراما و سینه‌ما زۆر كاره‌سات هه‌ن كه به ڕوونی باسیان لێوه‌كراوه و هه‌موو نه‌وه‌كانی مرۆڤایه‌تی زانیاری له‌سه‌ر ده‌زانن و زۆریش بایه‌خیان پێ ده‌درێ تا هه‌مووان له مه‌ترسی ده‌ستبردن بۆ ئه‌و كاره‌ساته دوور بخه‌نه‌وه، به‌هۆی باسكردن و دروستكردنی فیلم له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساتانه، به‌ڵام یه‌كێك له كاره‌ساته‌كان كه زۆر به‌كه‌می باسی لێوه ده‌كرێ و به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، بریتییه له كاره‌ساتی كیشتیم.
ساڵی 1986 كاره‌ساتی كوره ئه‌تۆمییه‌كه‌ی چیرنۆبل له شاری بریباتی ئۆكرانیا ڕووی دا و كرایه فیلم و دراما و زۆر باسی لێوه ده‌كرێ، دزه‌كردنی تیشكدانه‌وه‌ی كوره‌ی ئه‌تۆمی له فۆكۆشیمای ژاپۆن له 2011 به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه جارێكی تر زۆری له‌سه‌ر گوترا و هه‌مووان ده‌توانن به ئاسانی زانیاری‌یان له‌باره‌وه ده‌ست بكه‌وێ، به‌ڵام كاره‌ساتی كیشتیم به نهێنی هێڵراوه‌ته‌وه و كه‌مترین زانیاری له‌سه‌ر هه‌یه.
ساتی ڕوودانی كاره‌ساته به دیاركیراوی له 29ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 1957 ڕوویدا، به‌هۆی جه‌نگی ساردی نێوان سۆڤیه‌ت و ئه‌مه‌ریكا، سه‌ره‌ڕای گه‌وره‌یی كاره‌ساته، به‌ڵام سۆڤیه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ئابڕوویان نه‌چێت، به شاراوه‌یی كاره‌ساته‌كه‌یان هێشته‌وه و به نهێنی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه‌یان ده‌دا.
ڕووداوه‌كه بریتی بوو له دزه‌كردنی تیشكی ماده كیمیاییه خنكێنه‌ر و تیشكده‌ره‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وێستگه‌ی
مایاك كه تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی پلۆتۆنیۆم و سووته‌مه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم، به گوێره‌ی ڕیزبه‌ندی پێوانه‌كردنی كاره‌ساته ئه‌تۆمییه‌كان پله‌ی شه‌شه‌م به‌و كاره‌ساته دراوه، له كاتێكدا هه‌ریه‌ك له كاره‌ساته‌كه‌ی فۆكۆشیما و چیرنۆبل له پله‌ی حه‌وتی كاره‌ساته ترسناك و ئهتۆمییهكانن كه زیانی گه‌وره‌یان له مرۆڤایه‌تیداوه.
له ترسی ئابڕووچوون،یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ به شاراوه‌یی هێشته‌وه
له ئه‌نجامی تیشكدانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی گاز و ماده كیمیایییه ترسناكهكن به په‌له 22 گوندی ده‌وربه‌ری وێستگه ئه‌تۆمییه‌كه سه‌رجه‌م دانیشتووانی به زۆره‌ملێ له‌لایه‌ن سۆڤیه‌ته‌وه ڕاگوێزران و بۆ شوێنێكی دوورتر گوێزرانه‌وه، كه ژماره‌یان بریتی بوو له ده‌یان هه‌زار كه‌س، دواتر ورده ورده خه‌ڵكی دوورتر به به‌رده‌وامی ڕاده‌گوێزران و به گشتی دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵك له ناوچه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌رده‌وامی هه‌بوو و كاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بنیاتی جه‌سته‌ی مرۆڤی ئه‌و ناوچانه جێهێشتووه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له نزیك شاری كیشتیم بوو، بۆیه ناوی كاره‌ساتی كیشتیمی لێ نراوه، دۆخی سیاسی و ته‌ناهی و ململانێی وڵاتان له‌وكاته‌دا، بیانووی دایه ده‌ست سۆڤیه‌ت تا كاره‌ساته زۆر به نهێنی بهێڵێته‌وه، چونكه ئاشكرابوونی زانیاری له‌باره‌ی ڕووداوێكی له‌م چه‌شنه سه‌ركۆنه‌كردنی وڵاتانی ڕۆژئاوای لێ ده‌كه‌وته‌وه و ده‌بوو به به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ بێهێز پێشاندانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت و به به‌رده‌وامیش سه‌ركۆنه‌كردنی، بۆیه مۆسكۆ هه‌رگیز نه‌یده‌ویست ئه‌و زانیارییانه دزه بكه‌ن و بڵاو ببنه‌وه، بۆیه ناوی كاره‌ساته‌كه به كیشتیم ده‌هێنرا، له هه‌موو نووسراوه‌كان باس له‌وه ده‌كرا كاره‌ساتێك له كیشتیم ڕوو ده‌دات، به‌ڵام له ڕاستیدا كیشتیم كاره‌ساتی لێ نه‌بوو، به‌ڵكوو له بنه‌ڕه‌تدا ڕاستییه‌كه له شاری چیلیابینسك بوو، كه دوای ڕووخانی سۆڤیه‌ت ناوی بۆ ئۆزایورسك گۆڕا.
له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه، به‌هۆی پێشكه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا له به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم و گازی كیمیایی و خنكێنه‌ر و بكوژ، سۆڤیه‌ت خۆی به پاشكه‌وتوو ده‌زانی، بۆیه كۆمپانیای مایاكی دانا و بنكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كاركردنی له نزیك شاری چیلیابینسك بۆ دروستكرا، تا ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی پلۆتۆنیۆم بكات، كه كانزایه‌كی ژه‌هراوی و قورس و خنكێنه‌ر و تیشكده‌ره و ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێ له دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی.
مایاك له‌و ناوچه‌یه به نهێنی و به خێرایی زۆر ده‌ستی به‌كاركرد و شه‌ش كوره‌ی ئه‌تۆمی له ناوچه‌كه دروستكرد، بۆ به‌رهه‌مهێنانی زۆرترین بڕی ئه‌و ماده‌یه، ئه‌وكات جیهان به گشتی هێنده له مه‌ترسی و كاردانه‌وه‌ی كوره‌كانی ئه‌تۆمی تێنه‌گه‌یشتبوو و زانیاریییه‌كان وه‌كو ئێسته نه‌بوون، بۆیه پرۆسه‌ی تیشكدانه‌وه‌ی پێكهێنه‌ره‌كانی كانزای پلۆتۆنیۆم له ناوچه‌كه به فره‌وانی ده‌ستی پێكرد و گه‌وره‌ترین زیانی به ژینگه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه گه‌یاند.
له كۆی 270 هه‌زار دانیشتووی ناوچه‌كه 260 هه‌زاریان گیانیان له ده‌ست دا
له 29ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 1957 سیسته‌می ساردكردنه‌وه‌ی یه‌كێك له كوره‌كانی ئه‌تۆمی كێشه‌ی تێكه‌وت، به‌وهۆیه‌وه گه‌رمییه‌كی زۆر دروست بوو و كۆگه‌یه‌كی كوره‌كه ته‌قییه‌وه و بووه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی تیشكی گاز و ماده كیمیایییه تیشكده‌ره بكوژه‌كان له ڕووبه‌ری 20 هه‌زار مه‌ترسی چوارگۆشه، به‌وهۆیه‌وه 260 هه‌زار كه‌س له كۆی 270 هه‌زار كه‌سی ناوچه‌كه گیانیان له ده‌ستدا، سه‌ره‌ڕای زیانه زۆره‌كانی به‌ر ژینگه و دارستان و خاك و كشتوكاڵی ناوچه‌كه كه‌وت، سۆڤیه‌ت به ته‌واوی رووداوه‌كه‌ی به نهێنی هێشته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئابووڕووی له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌چێت.
تا ئێسته‌یش خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه زۆرترینیان تووشی شێرپه‌نجه ده‌بن و كاتێك منداڵ ده‌خه‌نه‌وه، جه‌سته‌ی منداڵه‌كان ناته‌واوه و زۆرینه‌ی ڕه‌هایان خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن و جه‌سته‌یان به ئاسایی گه‌شه ناكات، ئه‌مه‌یش دوای چه‌ندان ساڵ زانیاری له‌سه‌ر هه‌ڵدرایه‌وه و ئاشكرا بوو و به یه‌كێك له كاره‌ساته گه‌وره‌كانی چه‌كی كیمیایی هه‌ژمار كرا.