ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی به ناونیشانی "ئایا گه‌نجانی عێراق دینه‌كه‌یان له ده‌ستده‌ده‌ن" بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، ڕێژه‌ی پابه‌ندبوونی گه‌نجان به دینه‌وه له عێراق به ته‌واوی ڕووی له كه‌مبوونه و ئه‌وه‌یشی كه خۆی وه‌ك پابه‌ندبووی دین ده‌ناسێنێت، نوێژ ناكه‌ن و ڕۆژوو ناگرن و ته‌نیا وه‌ك كولتوورێك بۆ ڕێزگرتن له كه‌سوكاریان خۆیان مسوڵمان ناوده‌به‌ن.
یارا عه‌لی كه ناوی خوازراوی پارێزه‌ر و چالاكێكی عه‌ره‌بی عێراقه و پێشتر له ناوچه‌كانی تری عێراق ژیاوه و به‌هۆی سه‌لامه‌تی و ئازادی زۆره‌وه، ئێسته ڕووی كردووه‌ته هه‌رێمی كوردستان و له‌وێ ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، بۆ
مۆنیتۆر گوتی، پێشتریش كه له زێدی له‌دایكبوونم بووم باوه‌ڕم به له‌چكردن و پابه‌ندبوونی زۆر به دینه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌ر كه‌سوكار و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناچار بووم، خۆم بپارێزم و وه‌ك پابه‌ندبووێكی ته‌واو خۆم ده‌ربخه‌م.
یارا /ته‌مه‌ن 29 ساڵ/ دوو ساڵ پێش ئێسته شاره‌كه‌ی خۆی جێهێشتووه و ڕووی كردووه‌ته هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ئیتر بڕیارم دا وه‌ك ژنێكی ئازاد و خاوه‌ن بڕیاری خۆم بژیم و چیتر به‌هۆی كه‌سوكار و فشار و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، شتێك نه‌كه‌م كه له بنه‌ڕه‌تدا خۆم باوه‌ڕم پێی نه‌بێت.
ئه‌و گوتی، ئێسته پابه‌ندیه‌تی به دین بووه‌ته نه‌ریتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ك بابه‌تێكی دینی و رووحی، من له خێزانێك گه‌وره بووم كه دایكم مسوڵمانێكی پابه‌ند و باوكیشم سیكۆلار بووه، باوكم له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ربه‌خۆیی و هێز و پشتبه‌خۆبه‌ستن په‌روه‌رده‌ی كردووم، به‌ڵام دایكم هه‌میشه سنووری بۆ داناوم، سه‌ره‌نجامی ئه‌و دوو بیركردنه‌وه‌یه ململانێیه‌كی له نێو خودی مندا دروست كرد و دواجاریش بڕیارمدا خۆم یه‌كلایی بكه‌مه‌وه.
هاتنی داعش و بینینی وێرانكارییه‌كان هۆكارێكه بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی گه‌نجان له دین
كاتێك بته‌وێ وه‌ك ژنێك یان مرۆڤێكی ئازاد له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاست بژیت، گرووپه میلیشیاكان و توندرۆخوازه‌كانی ئاین سه‌ركۆنه‌ت ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ری كوشتنت یه‌كجار زۆر ده‌بێت، بۆیه له پێناوی ژینكردن به ئازادی ڕووم له هه‌رێمی كوردستان كردووه و كه ئازادی ته‌واوی لێ ده‌سته‌به‌ركراوه.
به گوێره‌ی ڕووپێوی عه‌ره‌ب بارۆمێتر كه ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییه له نێوان زانكۆی برینستۆن و میشیگان دروستكراوه و چاودێری كاریگه‌ری سیسته‌می سیاسی و باوه‌ڕی ئاینی له نێو كۆمه‌ڵگه فره باوه‌ڕه‌كانی وه‌كو عێراق و لبنان ده‌كه‌ن و به گوێره‌ی دوا ڕووپێوی كه له 2019 ئه‌نجامیان داوه و تێیدا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پابه‌ندبوون و باوه‌ڕبوون به سه‌رجه‌م دینه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا به ته‌واوی ڕووی له دابه‌زین كردووه و سه‌رجه‌م حزبه‌كانی ئاینیش له‌به‌رده‌م كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌دان و جه‌ماوه‌ریان به ته‌واوی كه‌می كردووه.
پێشتر حزبه‌كانی ئیسلامی له عێراق هۆشداریان له بڵاوبوونه‌وه‌ی بێباوه‌ڕی و فره‌وانبوونی سیكۆلاریزم له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق داوه و نووری مالیكی له‌وكاته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو ئه‌مه‌ی به پیلانگێڕییه‌كی ترسناك ناوبرد، هاوكات عه‌ماڕ حه‌كیم پیاوی ئاینی شیعه‌كان و سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه گوتی، پێویستمان به ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هزری بیباوه‌ڕی و عه‌لمانیه‌ته كه خه‌ریكه به فره‌وانی له نێو گه‌نجانی عێراق بڵاو ده‌بنه‌وه.
له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاست ئازادی بیروباوه‌ڕی ئاینی به‌رته‌سكه و ئه‌وانه‌ی بیروباوه‌ڕیان ده‌گۆڕن ڕوو له كوردستان ده‌كه‌ن
چه‌ند ڕێیه‌ك له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی هه‌یه بۆ ده‌سبه‌رداربوون له ئاین، به‌شێكیان بێباوه‌ڕی خۆیان ڕاده‌گه‌ینن و ئاشكرای ده‌كه‌ن، به‌شێكی تریش مسوڵمانی ته‌واو لیبڕالن و ته‌نیا به ناو وه‌ك مسوڵمان خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و له ناوه‌رۆكدا پابه‌ندی هیچ ڕێوڕه‌سم و ئه‌ركێكی ئاینی نابین، به‌شێكی تریش دینه‌كه‌یان ده‌گۆڕن، بۆ كریستیان و كاكه‌یی و زه‌رده‌شتی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش پرسیاركردن له‌باره‌ی باوه‌ڕبوون له گه‌نجانی عێراق پرسیارێكی نامۆیه، چونكه زۆرێكیان خۆیان به باوه‌ڕدار به خودا و مسوڵمان ناو ده‌به‌ن، به‌ڵام هه‌رخۆیشیان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه نه نوێژ ده‌كه‌ن و نه ڕۆژوو ده‌گرن و نه ده‌چنه مزگه‌وته‌كانه‌وه‌یش، ئه‌م پرۆسه‌یه‌یش دوای هاتنی تیرۆریستانی داعش زۆر فره‌وانی كردووه و گه‌نجانی عێراق به لێشاو ڕوو له عه‌لمانیه‌ت و بێباوه‌ڕی ده‌كه‌ن.
ئاماره فه‌رمییه‌كانی ناوه‌ندی عه‌ره‌ب بارۆمیتر ده‌ریخستووه كه ڕێژه‌ی به‌شداری هاووڵاتییانی عێراق له نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وته‌كان له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوو له 60%ه‌وه بۆ 33% دابه‌زیووه، هاوكات متمانه‌ی ده‌نگده‌رانیش به حزبی ئیسلامی له عێراق له 2013 ته‌نیا 35% بوو، به‌ڵام 2018 ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ 20% دابه‌زیوه.
هێلین سه‌راینی كه پزیشكێكی ده‌رمانسازی كورده و له ئه‌مه‌ریكا له دایكبووه بۆ مۆنیتۆر ده‌ڵێ، له په‌نای دینه‌وه زۆر سته‌م له ژنان ده‌كرێ له عێراق، بۆیه ژنان له هه‌موو كه‌س زیاتر ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێ له دین دوور ده‌كه‌ونه‌وه.