پاش نزیكه‌ی پێنج له گفتوگۆ و دانوستاندن به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ركه‌وتنی گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستاندنه‌كان، دواجار ئه‌نه‌كه‌سه و په‌یه‌نه‌كه له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌رجه‌عی باڵای كورد له ڕۆژئاوای كوردستان گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و جیمس جیفری نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایش سه‌ردانی ڕۆژئاوای كوردستانی كرد، بۆ پێشخستنی زیاتری دانوستانه‌كان و بڕیاریشه دواتر له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆ ببێته‌وه و تاوتوێی پێشڤه‌چوونه‌كانی دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان بكه‌ن.
كاوه ئازیزی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان-سووریا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا و پارتی یه‌كێتی نیشتمانی كورد له‌سه‌ر شێواز و ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌رجه‌عی باڵای كورد له ڕۆژئاوا گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و كۆی ئه‌ندامانی مه‌رجه‌عه‌كه له 40 كه‌س پێك دێت.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی دابه‌شكردنی ئه‌ندامانی مه‌رجه‌عه‌كه به‌سه‌ر هه‌ردوولا، ئازیزی گوتی، هه‌ریه‌كه له ئه‌نه‌كه‌سه و په‌یه‌نه‌كه 16 ئه‌ندامیان ده‌بێ له نێو ئه‌نجوومه‌نی مه‌رجه‌عیه‌ته‌كه كه ده‌كاته 32 ئه‌ندام، ئه‌و هه‌شت ئه‌ندامه‌یشی ده‌مێنێته‌وه هه‌ریه‌كه‌یان چوار ئه‌ندامیان به‌رده‌كه‌وێ، به‌ڵام مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و هه‌شت ئه‌ندامه ئه‌وه‌یه كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ بن و هیچ پێوه‌ندیه‌كی حزبیان به هیچ داووده‌زگه‌یه‌كی هه‌ردوولایه‌نه‌وه نه‌بێت.
زیاتر گوتی، ئه‌و ڕێككه‌وتنه هه‌موو لایه‌نه‌كان ناگرێته‌وه و هه‌ندێ پرسی تریش ماون و له داهاتوو پێویسته ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر بكرێت.
ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌رجه‌عی باڵای كورد 40 كه‌س ده‌بێ و له نێوان هه‌ردوولا دابه‌شكراوه
له‌وباره‌وه "وشه" چه‌ندانجار پێوه‌ندی به سلێمان عه‌ره‌ب نوێنه‌ری په‌یه‌ده له هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌ڵام ناوبراو وه‌ڵامی پیوه‌ندییه‌كانی نه‌دایه‌وه.
جێی باسه بۆ له نزیكه‌وه ئاگه‌داربوون له دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و دانوستاندنه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بڕیاره جیمس جیفری نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوای چوونی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆ ببێته‌وه و په‌یامێك له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا به سه‌رۆك بارزانی بدات، چونكه ئه‌و نزیكبوونه‌وه و دانوستاندنه‌ی نێوان هه‌ردوولایش به پشتیوانی و هاندانی ته‌واوه‌تی سه‌رۆك بارزانی بووه و له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتنی دهۆك ده‌ستی پێكرد كه پێشتر له 2014 به ده‌سپێشخه‌ری سه‌رۆك بارزانی له دهۆك هه‌ردوولا گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و ئێسته‌یش له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی له ڕێككه‌وتنی دهۆك بوونیان هه‌بوو، به پشتیوانی و سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا دانوستاندنی هه‌ردوولا به‌رده‌وامی هه‌یه.
سلێمانی/هۆشیار عه‌لی.