بەڕێوەبەری نوێی فەرمانگەیەكی هەولێر دەستبەكار بوو

:: PM:02:15:22/09/2020 ‌

بەڕێوەبەری نوێ‌ بۆ بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر دیاری كرا و سەرۆكی دەستەی ژینگە دەڵێت، پاراستنی ژینگە ئەركێكی ئەخلاقی و مرۆیی و نیشتمانییە، پێویستە هەموو مرۆڤێك پارێزگاری لە ژینگە بكات.

ئەمڕۆ سێشەم 22ـی ئەیلوول، بەئامادەبوونی عبدولڕەحمان سدیق سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە، رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی فەلاح مەولوود وەك بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بەڕێوە چوو.

زیاتر كار بۆ ژینگە بكەن بەتایبەت لە ڕووی هۆشیارییەوە كە سەرئەنجام ئەم كارە خزمەتكردنی تەواوی مرۆڤایەتییە
دوای دەستبەكاربوونی و تەواوبوونی رێوڕەسمەكە، سەرۆكی دەستە باسی لە گرنگی و رۆڵی فەرمانگەكانی ژینگە كردەوە كە پاراستنی ژینگە ئەركێكی ئەخلاقی و مرۆیی و نیشتمانییە، پێویستە هەموو مرۆڤێك پارێزگاری لە ژینگە بكات و ژینگەی خۆش بوێ  بەتایبەت فەرمانبەرانی ژینگە پێویستە لە هەموو كەسێك زیاتر كار بۆ ژینگە بكەن بەتایبەت لە ڕووی هۆشیارییەوە كە سەرئەنجام ئەم كارە خزمەتكردنی تەواوی مرۆڤایەتییە.

عەبدولڕەحمان سدیق دووپاتی هەموو پاڵپشتی و هاوكارییەكی بۆ بەڕێوەبەری نوێی فەرمانگە كردەوە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست. لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری نوێی فەرمانگە پەیمانی كاركردنی وەك یەك دەستە و تیم  بەدڵسۆزییەوە بەئامادەبووان ڕاگەیاند.


 



وشە - رامیار جەواد