د. محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، وه‌به‌رهێنه‌ری ئیسپانی له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی ئه‌یلوول، د. محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕای گه‌یاندووه، له‌كاتی پێشوازی له شاندێكی ئیسپانی كه نوێنه‌ری چوار كۆمپانیای ئیسپانی بوون هانی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانیان درا بێنه كوردستان.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆیی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكتێگه‌یشتن و هاوكاری له نێوان وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆیی و بیانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێشتر له‌گه‌ڵ باڵوێزی ئیسپانیا، ئاماده‌ی خۆیان پێشان دا بۆ هاندانی وه‌به‌رهێنه‌ره ئیسپانییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان.
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌رتی وه‌به‌رهێنان گرنگییه‌كی زۆری پێ دراوه و له ماوه‌ی ڕابردوودا وه‌به‌رهێنه‌ری زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا هاتوونه‌ته كوردستان و وه‌به‌رهێنانیان كردووه.