به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌رێمی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور و هه‌وایه‌كی سارد ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان هه‌ور ده‌بێ له‌گه‌ڵ بارینی باران له كاتی جیا جیا و ناوچه‌ی جیا جیا و بارینی به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان، له كه‌ركووكیش ئاسمان هه‌ور ده‌بێ له‌گه‌ل بارینی نمه‌باران و هه‌ندێ كات بارانێكی مام ناوه‌ند ده‌بارێ و هه‌ندێ جار هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێ. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 11 پله و نزمترین پله‌ش یه‌ك پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی پێنجشه‌م ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ و له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ پاشان بۆ په‌ڵه هه‌ور ده‌گۆڕێ و له ناوچه شاخاوییه‌كان نمه‌باران و به‌فرێكی كه‌م ده‌بارێ، له كه‌ركووك ئاسمان په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 14 پله و نزمترین پله‌ش سفر پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.