موژدەی خۆش دەدرێتە كرێچی و خەڵكی كەمدەرامەت

:: PM:04:11:22/09/2020 ‌
موژدەی خۆش دەدرێتە كرێچی و خەڵكی كەمدەرامەت و بە نرخی هەرزان و قیستی درێژخایەن، پڕۆژەی نیشتەجێبوونیان بۆ بنیات دەنرێت.

وەك ئاشكرایە حكوومەتی هەرێمی كورستان لە ساڵی 2012ەوە پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوونی راگرت دوای ئەو كێشانەی لە كەرتەكە هاتنە كایەوە, تێپەڕینی ساڵانی تەنگژەی دارایی و جەنگی داعش و چەندان كێشەی تر رێگر بوون لەوەی وەك پێویست لەم كەرتەدا هەنگاوی پێویست لە قازانجی خەڵكی كەمدەرامەتدا نەنرێت.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەم كابینەیەیدا هەنگاوی رژدی هاویشتووە لەسەر دۆزینەوەی مكانزیمێكی رێك بۆ پیدانی مۆڵەتی نیشتەجێبوون لە قازانجی كرێچییان و خەڵكی كەمدەرامەت.

بە نرخی هەرزان و قستی درێژخایەن یەکەی نیشتەجێبوون دروست دەکرێت
سامان عارەب بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر لە دیمانەیەكی "وشە" دا تیشكی خستووەتە سەر ئەم كەرتە و دەڵێت، حكوومەت لە داهاتوویەكی نزیكدا بڕیار لەسەر ئەوە دەدات بە نرخیكی هەرزان و قیستی درێژخایەن لە لایەن وەبەرهێنەران شوقە و یەكەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵكی كرێچی و بنەماڵەی شەهیدان دروست بكرێت.

هەر لە دیمانەكەدا ئاماژە بە لەمپەرەكانی بەردەم وەبەرهێنان كراوە و باس لە ئامادەكردنی یاسایەكی نوێی وەبەرهێنان دەكرێت.

هاوكات ئەوە خراوەتەڕوو پڕۆژەیەكی دەگمەنی چینییەكان لە هەولێر دروست دەكرێ كە نموونەكەی تەنیا لە سەنگافوورە جێبەجێ كراوە.

دەقی تەواوی چاوپێكەوتنەكە سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەم بڵاو دەكرێتەوە.



وشە - سلێمان تاشان