مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له شاندێكی هاوپه‌یمانان ڕای گه‌یاند، تیرۆریستانی داعش تا ئێسته‌ش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام و ڕژدن.
دووپات له گرنگیی به‌رده‌وامیدان به ڕاهێنان و هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه كرایه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی ئهیلوول، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كرد به سه‌رۆكایه‌تی جه‌نه‌راڵ كه‌ڤن كۆپسی جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا .
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له دیداره‌كه‌دا دووپات له گرنگیی به‌رده‌وامیدان به ڕاهێنان و هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه كرایه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان .
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تیرۆریستانی داعش تا ئێسته‌ش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام و رژدن بۆ سه‌ر دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه و دووپاتیشی له گرنگیی درێژه‌دان به هاوئاهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كرده‌وه، له پێناو نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی گرووپه تیرۆریستییه‌كان له‌و ناوچانه‌دا .