چین لە ساڵی 2060ەوە كۆتایی بە پیسكردنی ژینگە دەهێنێت

:: AM:11:42:23/09/2020 ‌
چین بڕیاری داوە هەنگاوی رژد بنێت بۆ پاراستنی زەوی و پاكڕاگرتنی ژینگەی ئەو هەسارەیە، بۆیەش بەگوێرەی پلانێك تا 40 ساڵی تر نابێت هیچ جۆرە كاربۆنێك لە چینەوە ئاسمان پیس بكات.

شی جین پینگ سەرۆكی چین دەڵێت، لە ساڵی 2060ەوە هیچ جۆرە گازێكی دوو ئۆكسیدی كاربۆن لە وڵاتەكەیەوە ناچێتە ناو ژینگە. 

ئەو قسەیەی سەرۆكی چین لە كاتێكدایە وڵاتەكە ئێستە بە گەورەترین هۆكاری پیسبوونی ژینگە هەژمار دەكرێت و زیاتر لە هەر وڵاتێكی تر ژینگە پیس دەكات. 
یەك لەسەر چواری گازی كاربۆن كە لە ژینگە هەیە بەهۆی چینەوەیە

یەك لەسەر چواری گازی كاربۆن كە لە ژینگە هەیە بەهۆی چینەوەیە و ئەو جۆرە گازەش بە گرنگترین هۆكاری گەرمبوونی زەوی هەژمار دەكرێت.

بەگوێرەی شەفەقنا، سەرۆكی چین داوای لە وڵاتانی دنیا كردووە بەڵێنەكانیان لەبارەی رێككەوتنی كەشوهەوای پاریس جێبەجێ بكەن و هەموو لایەك بە یەكەوە زەوی بپارێزن.

زانایان پێشوازییان لەم هەنگاوەی چین كردووە و رەخنە لە ئەمەریكاش دەگرن لەوەی لە رێككەوتنی پاریس هاتووەتە دەرەوە و رۆڵی خۆی لە پیسكردنی ژینگە پەرە پێ داوە.


وشە - سلێمان تاشان