دوای ئەوەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جەیمس کلێڤەرلی لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا تاوتوێی رێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حكومه‌تی فیدرالییان کرد، مەسروور بارزانی ڕای گەیاند، پێشوازی لە پاڵپشتیی بەریتانیا بۆ ئەو ڕێککەوتنە دەکات.
جه‌یمس كلێڤه‌رلی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئەمڕۆ چوارشەم 23ی ئەیلوول، پێوەندییەکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام داوه و له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆیان كردووه.
هەروەها مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وەڵامی تویتەکەی جه‌یمس كلیڤه‌رلی داوه‌ته‌وه وڕای دەگەیەنێت، به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ جه‌یمس كلیڤه‌رلی گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیمان ئه‌نجام دا.
ڕای گەیاندووە، پێوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا وەک هەمیشە گرنگە و پێشوازی له پشتیوانیی به‌ریتانیا بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی كۆتایی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالی ده‌كه‌ین کە پێویستە له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی دوولایه‌نه بێت، هاوكات له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ده‌ستووریش یه‌كبگرێته‌وه.