میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به چڕی هه‌واڵی دروستكردنی ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایان له‌لایه‌ن كۆمپانیای بی ئه‌ی ئای سی چینی ئاشكرا كردووه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌خرێته بازاڕه‌وه و زۆر له ئۆتۆمبێله كاره‌بایییه پێشكه‌وتووه‌كانی كۆمپانیای تێسلای ئه‌مه‌ریكی به‌هێزتر و پێشكه‌وتووتره.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی دزه‌ی كردووه و له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی چین ناوی
Radiance يه و بڕیاره له پێشانگه‌ی په‌كین بۆ ئۆتۆمبێل بخرێته ڕوو، كه له 26ی ئه‌م مانگه ده‌كرێته‌وه و تا پێنجی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
توانا و تايبه‌تمه‌ندی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كه‌ی چین له هی تێسلا به‌هێزتره
ئۆتۆمبێله‌كه تایبه‌تمه‌ندی زۆر به‌هێز و پێشكه‌وتووی بۆ دانراوه و په‌یكه‌رێكی ناوازه‌ی هه‌یه و بزوێنه‌ره‌كه‌ی بچووك و به‌هێزه و بنمیچه‌كه‌ی به ته‌واوی ده‌كرێته‌وه و به لایتی سێ ڕه‌هه‌ندی 3D دروستكراوه، بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی پێشه‌وه و به‌خشینی ڕوونییه‌كی ته‌واو به شوفێر.
تا ئێسته كۆمپانیا چینییه‌كه هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی هێزی ڕاكێشانی بزوێنه‌ری ئه‌م ئۆتۆمبێله بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی زۆر به‌هێزه و پاتری شه‌حنی ئۆتۆمبێله‌كه دوای پڕبوونی به ته‌واوه‌تی ده‌توانرێ مه‌ودای 800 كیلۆمه‌تری پێ ببڕێت، به گوێره‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌یش بێ، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی چین له هی كۆمپانیای تێسلای ئه‌مه‌ریكی به‌هێزتر ده‌بێت.