زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی دابەش كرا

:: PM:02:34:23/09/2020 ‌
قایمقامی شارۆكەی ئاكرێ رای دەگەیەنێت، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو چەندان پارچە زەوییان بەسەر زیندانیانی سیاسی دابەش كرد، ژمارەیەك مابوون ئەویش بڕیاربوو ماوەیەكی پێش ئێستە دابەش بكرێت، بەڵام بەھۆی كۆرۆنا دوا كەوت و ئەمڕۆ دابەشمان كرد.
بە بڕیاری حکوومەتی هەرێم زەوییەکانیان بەسەردا دابەش کرا

ئەمڕۆ چوارشەم 23ی ئەیلوول، مازن محەمەد قایمقامی ئاكرێ بە "وشە"ی راگەیاند، بەبڕیاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەر زیندانییەكی سیاسی پارچەیەك زەوی پێ دەدرێت، لە ماوەی ڕابردوو چەندان وەجبەیان دابەش كردووە، بەشێكی مابوو بڕیار بوو ئەویش ماوەیەك پێش ئێستە دابەش بكرێت، بەڵام بەھۆی نەخۆشیی كۆرۆنا نەتوانرا دابەش بكرێت و ئەمڕۆ ئەو ژمارەیەی مابوو ئەویشیان دابەش كرد.

قایمقامی ئاكرێ دووپاتی دەكاتەوە، ئەو زیندانییە سیاسییانەی مابوون ژمارەیان 12 كەس بوو، ئەمڕۆ زەوییان بەسەر دابەش كرا و شارەوانی كارەكانیان بۆ ئەنجام دەدات لەڕووی رووبەر و كارەكانی تریان.

هەولێر/ بڵند ئیبڕاهیم



وشە - هیدایه‌ت جان