دواى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان له‌باره‌ى سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردن و گۆڕینی دیمۆگرافی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆداڕێژراو له ناوچه كوردستانییه‌كان، بڕیار درا به ڕاگرتنى ئەو بڕیارانەى كە پێوەندیان بە زەویوزارە كشتوكاڵییەكانەوە هه‌یه.
بڕیاره‌كان زه‌وى ناوچه‌كانى كه‌ركووك و مووسڵ و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله ده‌گرێته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 23ى یٔه‌یلوول، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى دادی عێراقدا هاتووه، "بڕیار درا بە ڕاگرتنى جێبەجێكردنى ئەو بڕیارانەى كە پێوەندیان بە زەویوزارە كشتوكاڵییەكانـەوە (عقود الزراعی) ھەیە تا ئەنجوومەنى وەزیران و لیژنەى وه‌زارى بڕیار لە چارەنووسیان دەدات.
بڕیاره‌كان زه‌وى ناوچه‌كانى كه‌ركووك و مووسڵ و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف ده‌گرنە‌وه.
ماوه‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تی هاتنی عه‌ره‌بی هاورده بۆ سه‌ر زه‌ویوزاری جووتیارانی كورد، له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌ستی پێكردووه، به‌تایبه‌تیش له گونده‌كانی سه‌ربه شاه‌ردێی سه‌رگه‌ڕان و گوونده‌كانى شارۆكه‌ى دووبز له پارێزگای كه‌ركووك.
له ماوه‌ی ڕابردوویشدا هێزه‌كانی سه‌ربه پۆلیسی فیدراڵی له ناوچه‌كه، پاڵپشتی هاتنی عه‌ره‌بی هاورده‌یان كرد.
ئه‌وه‌یش له كاتێكدایه كه دوێنێ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له په‌یامێكدا ڕای گه‌یاندووه، به‌وپه‌ڕی نیگه‌رانییه‌وه چاودێری بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، كه به‌داخه‌وه سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردن و گۆڕینی دیمۆگرافی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆداڕێژراو له‌و ناوچانه به‌رده‌وامه.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم هۆشداریشی دا كه ئەوەی ڕوو دەدات دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردنی ڕژێمه‌كانی پێشووی عێراقه له دژی خه‌ڵكی یٔه‌و ناوچانه.
دووپاتیشی كرده‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز یٔه‌و جۆره سیاسه‌ته قبووڵ ناكات، به تایبه‌ت گه‌ڕاندنه‌وه و نیشته‌جێكردنی خه‌ڵكانێك كه دانیشتووی ڕه‌سه‌نی یٔه‌و ناوچانه نین، ئه‌مه جیا له داگیركردنه‌وه‌ی گوند و ناوچه كوردستانییه‌كان و ده‌ركردنی هاووڵاتییانی كورد و توركمان له‌سه‌ر خاكی خۆیان و داگیركردنه‌وه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان و جارێكی تر به‌خشینی به‌و كه‌سانه‌ی كه 35 ساڵ له‌ژێر سایه‌ی ڕژێمی پێشوو، زه‌وییه‌كانیان داگیركردبوو.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ش، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان ڕاسپێردراوه سه‌ردانی به‌غدا بكات.
ڕۆژى سێشەم 22ی ئەیلوول، نوسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕاى گه‌یاند، "ئەمڕۆ لیژنەی هەموارکردنی دەستووری عێراق بەمەبەستی تەواوکردنی گفتوگۆ و مناقەشەی ماددەکانی دەستوور و یٔامادەکردنی ڕاپۆرتی خۆی لەوبارەیەوە، کۆبووەوە، "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکانیان لەسەر مادە ماوەکانی دەستوور کە مادەکانی 125 تا 141 بوون جگە لەمادەی 140، کۆتایی هاتووە. مادەی 140 دواخراوە بۆ کۆبوونەوەیەکی تر، بۆ ئەوەی سەرجەم ئەندامانی لیژنەکە ئامادەبن بۆ ئەوەی پێشنیاز و بۆچوونەکانیان بۆ چارەسەری ئەو مادەیە بخرێنەڕوو. پاش گفتوگۆ لەسەر مادەی 140، کارەکانی لیژنەکە کۆتایی دێت و دواتر بەرزدەکرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ جێگیرکردنی بۆ گەلی عێراق."