عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت ئه‌و زماندرێژانه‌ی پاره‌ی تازییه‌ی خه‌زووری خۆیان دزی، بدرێنه دادگا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 23ی ئه‌یلوول، عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له پۆستێكی كورتی فه‌یسبووكدا نووسیویه‌تی، له ساڵوه‌گه‌ڕی رێفراندۆمدا ده‌بێت ئه‌و زماندرێژانه‌ی پاره‌ی تازییه‌ی خه‌زووری خۆیان دزی، بدرێنه دادگا.
مه‌به‌سته‌كه‌ی عه‌لی عه‌ونی كه ناڕاسته‌وخۆ ئارێز عه‌بدوڵای ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو باسی ئه‌وه‌ی كردووه ئه‌وانه‌ی ریفرندۆمیان كردووه، پێویسته دادگای بكرێن. له به‌رانبه‌ردا عه‌لی عه‌ونی ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی ده‌فته‌رێك دۆلاری خه‌رجی تازییه‌ی خه‌زووری خۆی دزی و دواتر لێی ئاشكرابوو، به‌ڵام چونكه حه‌یای نه‌بوو، ئابڕووی نه‌چوو.