ئیسڕائیل پیرۆزبایی رۆژی نیشتیمانی لە سعوودیە دەکات

:: PM:03:46:23/09/2020 ‌
ئەمڕۆ كە نەوەتەمین ساڵوەگەڕی رۆژی نیشتمانی سعوودیەیە و بەو بۆنەیەوە گەورەترین رێوڕەسم لەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت، ئیسرائیل بەهەمان بۆنە پیرۆزبایی بۆ سعوودیە بە شا و گەلەوە دەنێرێت.
جوانترین پیرۆزبایی بۆ شا و گەل و حكوومەتی سعوودیە دەنێرین

پێگەی "ئیلاف" ئەمڕۆ چوارشەم 23ی ئەیلوول بڵاوی كردووەتەوە، بەبۆنەی رۆژی نیشتمانیی سعوودیە كە ئەمساڵ نەوەتەمین ساڵیەتی، ئیسرائیل لەڕێی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی، پیرۆزباییەكی تایبەت بۆ شا و گەل و حكوومەتی سعوودیە دەنێرێت.

پێگەكە زیاتر نووسیویەتی، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەڕێی تویتەرەوە بۆ سعوودیە نووسیویەتی، "بەبۆنەی رۆژی نیشتمانیی سعوودیە، جوانترین پیرۆزبایی بۆ شا و گەل و حكوومەتی سعوودیە دەنێرین".

زیاتر نووسیویەتی "بەهیواین ئەو بۆنەیە بە خێر بەڕێوە بچێت و پیرۆزباییتان لێ دەكەین، بەو هیوایەی ئاشتی و هاوكاریی لە نێوانمان بەرقەرار بێت".

بەڕێوەچوونی رۆژی نیشتمانی سعوودیە لەكاتێكدایە، ناوچەكە چەندان رووداو بەخۆیەوە دەبینێت، لەلایەكەوە هەندێك وڵاتی ئەنجوومەنی كەنداو پێوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل بەرەوپێش دەبەن، لەناویاندا ئیمارات و بەحرێن. چاوەڕوان دەكرێت چەندان وڵاتی تری عەرەبیش بەهەمانشێوە پێوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكەنەوە.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د