حكوومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌تی ناردووه‌ته په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو به‌پێی یاسا مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت بفرۆشێت و به‌كرێ بدات، ئه‌ویش له‌پێناو ئه‌وه‌ی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت خاوه‌نداریه‌تی بۆ گه‌له.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌م 23ی ئه‌یلوول، محه‌مه‌د سه‌عده‌دین بڕیاده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت به "وشه"ی راگه‌یاند، حكوومه‌ت ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی ناردووه‌ته په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌ك بۆ رێكخستنه‌وه بۆ فرۆشتن و به‌كڕێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ته.
بڕیارده‌ری لیژنه روونی ده‌كاته‌وه، له لیژنه‌ی دارایی راپۆرته‌كه ئاماده ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی یه‌كسان موڵكی خۆی بفرۆشێت و به‌كرێی بدات، چونكه له رابردوو هه‌ر فه‌رمانگه و دامه‌زراویه‌كی حكوومه‌ت به‌پێی بڕیار و رێنوێنی خۆیان كاری فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌تیان ئه‌نجام ده‌دا.
له دوای ده‌رچوونی ئه‌و یاسایه به‌و شێوازه شپرزه و میزاجی نابێت
زیاتر ده‌ڵێت "ئه‌و پڕۆسه‌یه به دوو فلته‌ر ده‌ڕوات. یه‌كه‌م: لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنرێت بۆ خه‌مڵاندنی موڵك و مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت. دووه‌م: لیژنه‌ی فرۆشتن پێكده‌هێنرێت، ئه‌و فلته‌رانه به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زیر ده‌بێت كه پێویسته ئه‌و لیژنانه چه‌ند مانگ جارێك بگۆڕێن".
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین له‌باره‌ی سوودی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه بۆ حكوومه‌ت گوتی، فرۆشتن و به‌كرێدانی حكوومه‌ت له دوای ده‌رچوونی ئه‌و یاسایه، به‌و شێوازه شپرزه و میزاجی نابێت، موڵكی ده‌وڵه‌ت موڵكی هاووڵاتییانه، بۆیه به‌و یاسایه رێكده‌خرێت له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌فیڕۆنه‌دانی موڵكی گشتی.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی رابڕدوو پڕۆژه‌یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌تی نارده په‌رله‌مانی كوردستان، پڕۆژه‌یاساكه له 40 ماده پێكهاتووه، هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه له‌به‌ر گرنگی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ته، چونكه خاوه‌نداریه‌تیی بۆ گه‌له.