راگه‌یاندنی "ناوه‌ندی بڕیار" له 1ی ئه‌یلوولی 2016 له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له سه‌ركرده دیاره‌كانی یه‌كێتییه‌وه، چانسی ده‌ركه‌وتنی پاڤێڵ تاڵه‌بانی خێراتر كرد له‌وه‌ی خۆیان وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد. بۆیه كوڕه گه‌وره‌كه‌ی تاڵه‌بانی، هه‌م بارزانی و هه‌م ئه‌مه‌ریكایییه‌كان و كۆسره‌ت رهسووڵیشی ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه كه ته‌نیا "خۆی و قوباد و دایكی خاوه‌نداری بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی" ده‌كه‌ن.
كاركردن بۆ خستنه‌ڕووی دوو كوڕه‌كه‌ی تاڵه‌بانی كه هیچیان له كۆنگره‌ی یه‌كێتی نه‌بوونه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، به‌ڵام یه‌كێكیان ئۆرگانه ته‌ناهییه‌كانی یه‌كێتی به‌ڕێوه ده‌بات و ئه‌وی تریش نوێنه‌رایه‌تی حزبه‌كه‌ی ده‌كات له حكوومه‌تی هه‌رێم، به‌رنامه‌یه‌كی درێژی له پشته‌وه‌یه و به‌شێك له چاودێران "په‌خشكردنی دراماكانی كۆریایی له ته‌له‌ڤزیۆنی كوردسات كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هێرۆ برایم سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێ، كه تیایدا زۆربه‌ی كۆتای دراماكان به جێگرتنه‌وه‌ی ئیمپراتۆر و پاشا له‌لایه‌ن كوڕه‌وه به هاوكاری دایك، ده‌گێڕنه‌وه".
به‌ڵام هیچ كام له‌و كاره به‌رنامه بۆ داڕێژراوانه هێنده راگه‌یاندنی "ناوه‌ندی بڕیار" كه كۆسره‌ت ره‌سووڵ و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كه‌ن و به گوته‌ی خۆیان "دژی قۆرخكاری ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناو یه‌كێتی" هاتنه ده‌نگ، چانسی ده‌ركه‌وتنی پاڤێڵ تاڵه‌بانی خێرا نه‌كرد كه به‌هۆیه‌وه جیا له بواره ته‌ناهییه‌كه‌ی، ئێسته وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی خۆی ده‌نوێنێ.
ناوه‌ندی بڕیار بۆ ماوه‌یه‌ك پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هێرۆ برایم سه‌رپه‌رشتیاری باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی و دوو جێگره‌كه‌ی تاڵه‌بانی پچڕاند. به‌ڵام پاڤێڵ تاڵه‌بانی ئه‌و هه‌له‌ی قۆسته‌وه به هاوكاری چه‌ند هه‌وڵێكی ئێران و دلێر سه‌ید مه‌جید كه‌سایه‌تیی دیاری بواری ئابووریی یه‌كێتی، توانی پێوه‌ندی نوێ دروست بكاته‌وه و خۆی وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می باڵه‌كه‌ی تر بڕیارده‌ر بێت. به تایبه‌ت كه توانی له هه‌وڵه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت به رازیكردنی كۆسره‌ت ره‌سووڵ سه‌ركرده دیاره‌كانی تری ناوه‌ندی بڕیار تا له دوا كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی به‌شدار بن، به‌ڵام تا ئێسته له رازیكردنی به‌رهه‌م ساڵح شكستی هێناوه.
به‌شێك له چاودێرانی سیاسی پێیان وایه "پاڤێڵ، به‌رهه‌م ساڵحی نه‌كردووه به ئامانجی خۆی بۆ ئاشتكردنه‌وه، ئه‌وه‌یش به رێنوێنی دایكی كه كێشه‌ی قووڵی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح هه‌یه و ده‌یه‌وێ یه‌كێتی له ده‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بخاته‌وه ژێرده‌ستی كوڕه‌كانی".
پاڤێڵ تاڵه‌بانی له‌م مانۆڕه خێرایه چه‌ند مانگییه‌دا ژماره‌یه‌ك ده‌سكه‌وتی گرنگی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كردووه و په‌یامی ماڵباتی تاڵه‌بانیشی گه‌یاندووه به‌و لایه‌نانه‌ی مه‌به‌ستیان له داهاتوودا پێكه‌وه كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، جیا له‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لاهوور شێخ جه‌نگی له‌سه‌ر خۆیان كه‌م ده‌كاته‌وه كه له دوو ساڵی رابردوودا له رووی ئابووری و ته‌ناهییه‌وه گه‌شه‌ی به‌رچاوی به‌خۆی داوه و زۆرجاریش وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كێتی هاتووه‌ته ئاخاوتن، چاودێران وه‌ك "بارسته‌یه‌كی به‌هێز له پێش دهستڕۆیشتووییهكانی هێرۆ برایم ده‌یبینن له داهاتوودا".
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، پاڤێڵ تاڵه‌بانی له ماوه‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌ك دانیشتنی به به‌رنامه‌ی دیاریكراوه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، برێت ماكگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی دژ به داعش و كۆسره‌ت ره‌سووڵ جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی كردووه.
له دانیشتنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ بارزانی، پاڤێڵ تاڵه‌بانی داوای كردووه "بارزانی ته‌نیا هێرۆ برایم و دوو كوڕه‌كه‌ی وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی بناسێت و قسه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له هیچ كه‌سی تر وه‌رنه‌گرێ". زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه هه‌مان بۆچوونی گه‌یاندووه‌ته به‌رپرسه گرنگه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و جێگره‌كه‌ی باوكیشی.
ئێسته دیمه‌نه‌كانی تابلۆی سیاسیی یه‌كێتی تا ئاستێك نزیكی تیادا ده‌بینرێ، به‌ڵام به‌رهه‌م ساڵح هێشتا وه‌ك ململانێكار ماوه‌ته‌وه و ململانێی خۆی به شاراوایی ده‌كات له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی. هه‌رچه‌نده ده‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی كوردستان به لیستی سه‌ربه‌خۆ و جیا له یه‌كێتی، ئه‌گه‌رێكی پێشبینی كراوه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م هۆیه به‌شێك له سه‌ركرده ناڕازییه‌كانی ناچار به بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی كرده‌وه به‌و پێیه‌ی ئه‌وان هه‌وڵه‌كانیان بۆ سنوورداكردنی ده‌سه‌ڵاتی هێرۆ برایم بوو، نه‌ك جیابوونه‌وه له یه‌كێتی.
بۆیه تا ئێسته سوودمه‌ندی یه‌كه‌می ده‌سكه‌وته‌كانی یه‌كێتی، هه‌ر بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانین به‌و پێیه‌ی دوو كوڕه‌كه‌ی یه‌كێكیان نوێنه‌رایه‌تیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حزب و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له حكوومه‌ت ده‌كات و ئه‌وی تریش ئێسته به ده‌سه‌ڵاتترین كه‌سایه‌تیی حزبی و ته‌ناهیی ناو یه‌كێتییه.