وەزارەتی دارایی ئاشكراى كردووه، ئه‌مڕۆ مووچەی مانگی ئایاری ئەمساڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم دابەشدەکرێت کە سەر بە حکوومەتی ناوەنده.
بەبێ لێبڕین و بە ڕێژەی 100% دابه‌شده‌كرێت
له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومه‌تى هەرێمى كوردستان ڕای گەیاندووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 24ی ئه‌یلوول، مووچەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم بەبێ لێبڕین و بە ڕێژەی 100% دابه‌شده‌كرێت.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕاى گه‌یاندبوو، "هیچ مەبەستێکی سیاسی نەبووەتە هۆی دروستبوونی کێشە بۆ مووچەکانیان و سەرجەم کێشەکانیشیان لە چارەسەرکردندان و لە ئایندەیەکی نزیکدا مووچەیان دابەشدەکرێت". دواتر حکوومەتی ناوه‌ندى به‌غدا بڕی نۆ ملیار دیناری بۆ مووچەی سێ مانگی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەرێم نارد.