سه‌رۆكی هاوبه‌شی ده‌سته‌ی ته‌ندروستی ئیداره‌ی خۆسه‌ری له ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ 39 تووشبووی نوێى ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناوچه‌كانی باكوری سووریا تۆمار كراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 24ی ئه‌یلوول، دكتۆر جوان مسته‌فا سه‌رۆكی هاوبه‌شی ده‌سته‌ی ته‌ندروستی ئیداره‌ی خۆسه‌ری له ڕۆژئاوای كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 39 تووشبووی نوێی كۆرۆنا له ناوچه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر تۆمار كراون كه 21 نێر و 18 مێن، به‌شێوه‌یه‌ك /10 هاووڵاتی له حه‌سه‌كه، نۆ هاووڵاتیى له قامشلۆ، حه‌وت هاووڵاتی له دێرك، حه‌وت هاووڵاتی له درباسییه، دوو كه‌س له كركی له‌كی، دوو هاووڵاتیی تریش له كۆبانێ، دوو هاووڵاتی له شه‌هبا/.
ئاشكرای كرد، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا، 16 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناوچه‌كانی باكوری سووریا چاك بوونه‌وه.
زیاتر گوتی، "تا ئێسته له ناوچه‌كانی ئیداره‌ی باكوری سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان، 379 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه، 55 تووشبوو گیانیان له ده‌ست داوه و كۆی گشتی تووشبووانیش گه‌یشتوونه‌ته هه‌زار و 343 كه‌س."
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2019 له شاری ووهانی چینه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ بازاڕی هوانانه له شاری ووهان كه بازاڕێكی تایبه‌ته به‌خواردنی ئاژه‌ڵان و خواردنه‌وه ده‌ریاییه‌كان. به‌شێك له زانایان پێیان وایه ئه‌م ڤایرۆسه له شه‌مشه‌مه‌كوێره و ماری جۆری كرایت سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌م ڤایرۆسه له ئاژه‌ڵ و مرۆڤیش‌دا بوونی هه‌یه، له ئاژه‌ڵه‌وه بۆمرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه له مرۆڤیشه‌وه بۆ مرۆڤ. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به په‌تایه‌كی جیهانی دایناوه.