وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 سه‌عاتی ڕابردووی تووشبوون به كۆرۆنای ڕا گه‌یاند و له‌وماوه‌یه‌دا 666 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 24ی ئهیلوول، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاندووه، له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو 666 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 219 له‌وانه له هه‌ولێر و 108 له‌سلێمانی و 27 له گه‌رمیان و 271 له دهۆك بوون و 41 له هه‌ڵه‌بجه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی باسی له‌وه كردووه كه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 455 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و 201 له‌وانه له هه‌ولێر بوون و 169 له دهۆك بوون.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه له‌و ماوه‌یه‌دا 20 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه مردوون.