به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی پسپۆڕێكی شاره‌زا، ئه‌ڤۆكادۆ و په‌تاته‌ی شیرین به‌هۆی پێكهاته سوودبه‌خشه‌كانیانه‌وه ده‌توانن كۆتا به هه‌ڵوه‌رینی قژ بێنن.
ماڵپه‌ڕی
سۆمه‌ریه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕایان ڕامان پسپۆڕی گه‌شه‌كردن له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كدا بۆی ده‌ركه‌وتووه، هه‌ندێك خۆراكی سروشتی ده‌توانن ڕێ له هه‌ڵوه‌رینی قژ بگرن و درێژبوونه‌وه‌ی قژ خێرا بكه‌ن.
ئه‌و پسپۆڕه ده‌ڵێ، ئه‌ڤۆكادۆ یه‌كێكه له‌و خۆراكه سروشتییانه و به ڤیتامین E ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بێخی سه‌ر به پارێزراوی بمێنێته‌وه و قژ دوور بێت له هه‌ڵوه‌رین.
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، هه‌ر ده‌نكێك له ئه‌ڤۆكادۆ ده‌توانێ %20ی پێویستیی جه‌سته بۆ ڤیتامین E به‌ده‌ست بێنێت، كه بۆ قژ زۆر به‌سووده و تاڵه‌كان به‌هێز ده‌كات.
له‌باره‌ی ئه‌و خۆراكه‌ش كه ده‌توانێ ڕێگری له كه‌چه‌ڵبوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ بكات، پسپۆڕه‌كه په‌تاته‌ی شیرین به نموونه ده‌هێنێته‌وه كه به ماده‌ی بیتا كاروتین ده‌وڵه‌مه‌نده، ده‌توانێ هاتنه‌وه‌ی قژ خێرا بكات.
ئه‌و پسپۆڕه ده‌ڵێ، تێكچوونی سیستمی خۆراكی زیاتر هۆكاره بۆ هه‌ڵوه‌رینی قژ، بۆیه ئه‌گه‌ر خۆراكی به‌سوود بخۆن، بێگومان له سه‌رجه‌م كێشه‌كانی هه‌ڵوه‌رینی قژ و لاوازیی تاڵه‌كانی قژ و زوو سپیبوون ڕزگارتان ده‌بێت.