☰ بەشەکان
×
ناوخۆ
دەرەوە
ئابووری
راپۆرت
چاوپێکەوتن
ڤیدیۆ
وتار
کۆمەڵایەتی
کولتوور
تەندروستی
هەمەرەنگ
ئەرشیڤ
ئۆزێل عاشقی كچە كەركووكییەك دەبێت
::
AM:11:40:15/02/2017
رۆژنامەیەكی ئینگلیزی چەند وێنەیەكی مەسعوود ئۆزێلی ئەستێرەی ئەڵمانی و یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بڵاو كردەوە كە لە یەكێك لە چێشتخانەكانی شاری لەندەنی پایەتەختی ئینگلتەڕا لەگەڵ كچە كەركووكییەكەی شاجوانی توركیا بینرابوون.
رۆژنامەی (دەیلی مەیل) بڵاوی كردەوە: لەچەند رۆژی رابردوودا ئۆزێل لەگەڵ هاوڕێكەی لە یانەی ئارسناڵ سانتی كازۆرلای ئیسپانی، لە یەكێك لە چێشتخانەكانی شاری لەندەن بینرابوون، لەو دانیشتنەدا ئۆزێل ئامینە گوڵشەنی شاجوانی 2014ی توركیاشی لەگەڵدابووە.
ئامینە كە لە درامای (هەرگیز وازناهێم) وەك كەسایەتی (نوڕ) رۆلی سەرەكی گێڕابوو، پێشتر ئاشكرای كردبوو كە باوكی خەڵكی شاری كەركووكی باشووری كوردستانە و دایكیشی بەڕەگەز توركە.
ئەو كچە كەركووكییە ئاشكراشی كردبوو كە پەیوەندییەكەی لەگەڵ ئۆزێل تەنیا هاوڕێیەتییە و بەهیچ شێوەیەك نەچووەتە قۆناغی خۆشەویستییەوە.
رۆژنامە ئینگلیزییەكە بەرپەرچی ئەو لێدوانەی ئامینەی دایەوە و بڵاوی كردەوە كە پەیوەندییەكانی ئۆزێل و ئامینە بەم دواییە پەرەی سەندووە و پێدەچێت قۆناغی هاوڕێیەتی تێپەڕاندبێت.
جێی باسە پێشتریش لەچەند بۆنەیەكی تردا ئۆزێل و ئامینە بەیەكەوە بینرابوون و بەتایبەتیش دوای جیابوونەوەی ئەو ئەستێرەیەی هەڵبژاردەی ئەڵمانی و یانەی ئارسناڵ لە خۆشەویستەكەی لە ساڵی 2016دا.
12
وشە -
ئامانج ئهكرهم
سەوزە بریقەدارەكەی واتساپت لێ دیارە؟
بۆ ئەوەی مێردەكەی ژنی تر نەهێنێت سپلیتكوژی كرد
زۆرترین خوێنراو
مانگێک
هەفتەیەک
٢٤ کاتژمێر
وهرزشكردن دهبێته هۆی بههێزكردنی مێشك