ئەمەریكا: حەشدی شەعبی بەربەستە لەبەردەم سەقامگیری عێراق

:: PM:08:00:24/09/2020 ‌

دێڤید هێل، یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا حەشدی شەعبی بە هۆكاری ناسەقامگیری عێراق تۆمەتبار كرد ئاماژەی كرد، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستی كردووە بە سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی چەكی نایاسایی.
میلیشیاكانی سەر بە ئێران تیرۆر و گەندەڵی بڵاو دەكەنەوە
هێل لە میانی دانیشتنێكی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ چاكسازییەكانی كازمی لە عێراق كرد و گوتی، ئەو دەستی كردووە بە سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و كۆنترۆڵكردنی چەكی بەرەڵای دەستی میلیشیاكان.

دووپاتی كردەوە، لەوكاتەی گەلی عێراق خواستی فەرمانڕەوایەتییەكی دیموكراسی دەكات، میلیشیاكان كاری كوشتن و توندوتیژی تایفی و دزی و تاڵانی داهاتی دەوڵەت ئەنجام دەدەن، سەبارەت بە بوونی سەربازی ئەمەریكا لە عێراق گوتی، ئەمەریكا بۆ رووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتی ئێران و نەهێشتنی رێكخراوی داعش لە عێراقە.  

ئەو بەرپرسە روونی كردەوە، عێراق توانای كەمكردنەوەی پشتبەستنی بە وزەی ئێران لە ماوەی 60 رۆژدا، بۆیە واشنتن ماوەی 60 رۆژ عێراق لە سەپاندنی سزاكان بۆ سەر ئێران دەبەخشێت، دووپاتی كردەوە، ئەو میلیشیایانەی ئێران لە چەند وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاڵپشتیان دەكات، تیرۆر و گەندەڵی بڵاو دەكەنەوە، نەك تەنیا لەو وڵاتانەی تیایدا هەن، بەڵكو لە تەواوی ناوچەكە.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل