ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بابه‌تێكی له‌باره‌ی مه‌ترسی گه‌یشتنی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ نێو كه‌مپی په‌نابه‌ران له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆلی دووه‌م و سێیه‌می كۆرۆنا و گه‌یشتنی بۆ نێو كه‌مپه‌كان مه‌ترسی یه‌كجار گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی ئاواره‌كان دروست ده‌بێ و گه‌وره‌ترین و زۆرترین قوربانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه به گوێره‌ی ئامار و داتاكانی ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به بواری په‌نابه‌ران و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ته‌واوی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر له 15 ملیۆن هاووڵاتی زێد و ماڵی خۆیان جێهێشتووه و ئێسته له ئاواره‌یی و له كه‌مپه‌كان ده‌ژین و ژیانیان له‌وپه‌ڕی سه‌ختی و كوله‌مه‌رگیدایه و زۆرترین كێشه و گرفتیان تووشی ده‌بێ، به‌هۆی هه‌ژاری و بێكاری و چاوه‌ڕوانیكردنیان و پشتبه‌ستنیان ته‌نیا به كۆمه‌كی ڕێكخراوه مرۆییه‌كان و كۆمه‌كی وڵاتان.
له كاتێكدا كه زانایان و پزیشكان باس له به‌رده‌وامی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه شه‌پۆلی دووه‌م و سێیه‌میش بوونی هه‌یه، ئه‌مه وا ده‌كات دۆخی په‌نابه‌ران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دا بێ و كه‌مپی نیشته‌جێبوونی په‌نابه‌ران كه له دۆخێكی خراپدان و له وڵاتانی ناوچه‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ڤایرۆسی كۆرۆنا له نێو كه‌مپه‌كان بڵاو ببێته‌وه، ئه‌وا كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له‌میانه‌ی به‌دواداچوونی نێردراوی
گاردیان بۆ ناوچه‌كه، تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له نێوان كه‌مپی ئاواره‌كان له مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر واته ئه‌م مانگه به ته‌واوی ڕووی له زیادبوون كردووه، به تایبه‌تی له كه‌مپی ئاواره‌كان له وڵاتانی سووریا و عێراق و لبنان و فه‌ڵه‌ستین، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه وڵاتانی ناوچه‌كه بۆخۆیان سیسته‌می ته‌ندروستیان له‌وپه‌ڕی خراپیدایه و به‌رگه‌ی شه‌پۆلی فره‌وانی كۆرۆنا ناگرن و خاوه‌نی ژێرخانێكی پشتئه‌ستوور نین و پێویستیان به زۆرترین كۆمه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
له مانگی ئه‌یلوول ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له نێو كه‌مپه‌كان زیادی كردووه
یه‌كێكی تر له كێشه‌كان نه‌بوونی هۆشیاری و زۆری ژماره‌ی پشكنینی كۆرۆنایه له‌و وڵاتانه، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له ده‌ستپێكی وه‌رزی زستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، مه‌ترسی هه‌یه زۆرێك له خه‌ڵكی تووشبوون به ئه‌نفله‌وه‌نزای وه‌رزی و كۆرۆنا تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه‌ن و خێرا پشكنینان بۆ نه‌كرێ و به نێو كه‌مپه‌كان بگه‌ڕێن و ڤایرۆسه‌كه زیاتر بڵاو بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش خێرایی بڵاوبوونه‌وه و ڕێژه‌ی تووشبووان زۆر به‌رز ده‌كاته‌وه و ده‌بێته كێشه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه.
رۆلا ئه‌مین گوته‌بێژ به ناوی ئاژانسی به‌هاناوه‌چوونی په‌نابه‌ران كه یه‌كێكه له ئاژانسه‌كانی سه‌ر به ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لێدوانی بۆ ڕۆژنامه‌كه دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه كه‌مپی ئاواره‌كان ژینگه‌یه‌كی زۆر له‌بارن و به تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كان ده‌ستبه‌جێ ئه‌گه‌ری تووشبوونی سه‌رجه‌م ئه‌و ئاوارانه‌ی له نێو كه‌مپه‌كه ژیان به‌سه‌رده‌بن، ده‌بێ به گرنگییه‌وه بایه‌خی پێ بدرێت، چونكه له زۆرێك له كه‌مپه‌كان شوێنی خۆشۆردن و توالێتیان هاوبه‌شه، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات به‌ریه‌ككه‌وتن و نزیكبوونه‌وه له یه‌كتر زۆر زیاتر بێ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژیانی خه‌ڵكی ئاسایی.
نه‌بوونی ئاوی پێویست و بوونی نه‌خۆشی جۆراوجۆر له نێو ئاواره‌كان، ئه‌مانه‌یش سه‌رجه‌میان یارمه‌تیده‌رن، تا ڤایرۆسه‌كه خێراتر له‌وه‌ی له واقیع هه‌یه گه‌شه بكات و ته‌شه‌نه بكات، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته به وردی چاودێری دۆخی كه‌مپه‌كان بكه‌ین و زۆرترین كارمان ئه‌وه بێ، كه خه‌ڵكه‌كه به پارێزراوی بهێڵینه‌وه.
ژێرخانی ته‌ندروستی وڵاتانی ناوچه‌كه به‌هۆی جه‌نگه‌وه وێرانه و كۆرۆنا كاره‌سات دروست ده‌كات
رۆلا ئه‌مین ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، تا ئێسته زیاتر له هه‌زار ئاواره له نێو كه‌مپی ئاواره‌كان له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تووشی په‌تاكه هاتوون، خۆشبه‌خاته زوو پێیان زانراوه و ڕێوشوێنی تایبه‌تیان بۆ گیراوه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام ده‌مه‌وێ دووپات له‌وه بكه‌مه‌وه، كه بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له كه‌مپی په‌نابه‌ران له‌و وڵاتانه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌مان بۆ دروست ده‌كات، چونكه ئێسته ناتوانرێ پێویستی پزیشكی و پزیشك و كه‌لوپه‌له‌ی ته‌ندروستی بۆ كه‌سانی تر دابین بكه‌ین له كه‌مپه‌كان كه نه‌خۆشی و كێشه‌ی تری ته‌ندروستیان هه‌یه، جا ئه‌گه‌ر به تێكڕا زۆرینه‌یان تووشی په‌تاكه بن، دۆخێكی كاره‌ساتبار دروست ده‌بێت.
میستی باوسیل به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسه‌ته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له لیژنه‌ی به‌هاناوه‌چوونی نێوده‌وڵه‌تی ڕای گه‌یاند، كه نزیكه‌ی 10 ساڵ له شه‌ڕ و توندوتیژی له وڵاتانی ناوچه‌كه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی به‌شێكی ئه‌و وڵاتانه به ته‌واوی له هه‌ره‌س نزیك ببێته‌وه، ئێسته‌یش بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كه ئه‌و وڵاتانه‌ی سیسته‌می ته‌ندروستیان زۆر پێشكه‌وتوو و ژێرخانی مه‌زنیان هه‌یه، فریای ناكه‌ون، ئنجا په‌تاكه بگات به وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه بێ سیسته‌می ته‌ندروستین و كێشه‌ی ئابووری گه‌وره‌یان هه‌یه و ژماره‌یه‌كی زۆریش له هاووڵاتییان په‌نابه‌ران و له كه‌مپه‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، هیچ هیوایه‌ك بۆ كۆنتڕۆلكردنی دۆخه‌كه ناهێڵێت، بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێسته هه‌موو هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێته‌وه، تا كه‌مپه‌كان له كۆرۆنا دوور بخرێنه‌وه و ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی زۆر توند بكرێن.