ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی به ناونیشانی سێبه‌ری ئێران له‌سه‌ر به‌شی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، بانده‌كانی قاچاغچیه‌تی به چڕی له گه‌رمیان و سنووره‌كان له‌گه‌ڵ ئێرانه‌وه كاران و مامه‌ڵه به هه‌موو كهلوپهلێكهوه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین زیانی به ئابووری هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی و عێراق به گشتی گه‌یاندووه.
له ڕاپۆرتێكی
ماڵپه‌ڕه‌كه هاتووه، له گۆشه‌یه‌كی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ژموون و سێبه‌ری ئێران به ڕوونی و فره‌وانی ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی نیگه‌رانكردنی به‌شی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كه و داووده‌زگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چونكه به به‌رده‌وامی ڕاپۆرت و هه‌واڵ له‌باره‌ی بانده‌كانی قاچاغچیه‌تی و دزی و تاڵانی له ناوچه‌كه بڵاو ده‌بێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ چاره‌سه‌رێكی ڕیشه‌یی بۆ بكرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێران له ڕێی دروستكردنی چه‌ندان به‌نداو ساڵ دوای ساڵ ئاوی ڕووباری سیروان و ئه‌لوه‌ند كه‌م ده‌كاته‌وه كه ده‌ڕژێنه ئه‌و ناوچه‌یه‌وه، به‌ڵام تۆڕه‌كانی قاچاغچیهتیش كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران كار ده‌كه‌ن، له‌و ناوچه‌یه زۆر چالاكن و ناتوانرێ ڕێگه‌یان لێ بگیرێت، به‌هۆی به‌هێزی و بوونی پشتیوانی زۆر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه‌وه.
له مانگی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، كه توانیویانه تۆڕێكی قاچاغچیه‌تی له دروازهیهكی سنووری له‌گه‌ڵ ئێران بگرن، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ناوی ده‌روازه سنوورییه‌كه ئاشكرا بكات، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و تۆڕه تاوانكاره له مه‌رزی په‌روێزخان گیراون كه ده‌كه‌وێته ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانه‌وه و له‌وپه‌ڕی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستاندایه، ئه‌و بانده به بڕی سه‌دان ملیۆن دیناری عێراق مامه‌ڵه‌یان به كاڵای ئێرانی كردووه و هێناویانه‌ته ناوچه‌كه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی به هیچ ڕێوشوێنێك تێپه‌ڕ ببن، ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین گورزی به سیسته‌می بازرگانی و دارایی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه.
ڕێژه‌ی 54%ی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق له‌و ناوچه‌یه‌وه دێته ناوه‌وه
له باخچه‌یه‌ك كه چه‌ند میلێك له خاڵی سنووری په‌روێزخانه‌وه دووره له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه "ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر" نێردراوی ئه‌لمۆنیتۆر زانیاری پێ گه‌یشت كه چه‌ند بارهه‌ڵگرێك كه‌لوپه‌ل له ئێرانه‌وه به قاچاغ ده‌هێننه شارۆكه‌ی كه‌لار كه به ناوه‌ندی یه‌كه‌ی كارگێڕی گه‌رمیان داده‌نرێت، هه‌موو ئه‌و كارانه‌یش به دره‌نگانی شه‌و ده‌كرێ و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و كاڵایانه نه پشكنینان بۆ ده‌كرێ و نه به كوالێتی كۆنتڕۆڵ تێپه‌ڕ ده‌بن، نه باج و گومرگیان لێ وه‌رده‌گیرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریكییه‌كه كه‌وتووه، ئه‌و ناوچه‌یه به گه‌وره‌ترین خاڵی سنووری قاچاغچیه‌تی له نێوان عێراق و ئێران داده‌نرێ و زۆرترین كاڵای ئێرانی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی لێ ده‌هێنرێته ناوه‌وه‌ی عێراقه‌وه و ته‌نیا له چوار مانگی ڕابردوو به بڕی 562 ملیۆن دۆلار كاڵای ئێرانی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی گه‌یه‌نراونه‌ته كه‌لار و له‌وێوه‌یش بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ڕه‌وانه كراون.
له ساڵی 2017 ده‌روازه‌ی سنووری په‌روێزخان ڕێژه‌ی 54%ی كۆی گشتی كه‌لوپه‌لی ئێرانی لێ هاورده‌ی عێراق كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ مانگیش له ئه‌نجامی كاردانه‌وه‌ی ئێران به‌رانبه‌ر به ڕیفراندۆمی باشووری كوردستان، ده‌روازه‌كه به داخراوی مایه‌وه.
ئێران په‌له‌ی ده‌كرد تا ده‌روازه‌كه بكاته‌وه، چونكه به گه‌رمترین خاڵی هه‌نارده‌كردنی كاڵا بۆ عێراق داده‌نرێ و نزیكه‌ی سێ هه‌زار هاووڵاتی ئێرانی له‌و مه‌رزه كار ده‌كه‌ن و هه‌لی كاری زۆری ڕه‌خساندووه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ئێران كه بژێویان له‌سه‌ر مه‌رزه‌كه هه‌بووه، به نیگه‌رانییه‌وه ئه‌و سێ مانگه‌ی مه‌رزه‌كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه داخرا، له بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئێرانیان ده‌ڕوانی و داوای زوو كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كه‌یان ده‌كرد.
بانده‌كانی قاچاغچیه‌تی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و سڵ له هیچ ناكه‌نه‌وه
ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانی ته‌ناهی له هێزه‌كانی عێراق له‌وباره‌وه به ئه‌لمۆنیتۆری ڕاگه‌یاند، كه ناوچه‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی هاوسنوور له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی عێراقیشی له‌سه‌ر نییه و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمیشی لێ نه‌ماوه، به‌ڵكو ئێران له‌و ناوچانه له حكوومه‌تی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌ستی ده‌ڕوا و به ویستی خۆی كاریان لێ ده‌كات، به تایبه‌ت به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌و گرووپانه‌ی سه‌ر به ئێرانن له ناوچه‌كه، ئه‌وان زۆرترین كارئاسانی بۆ ئێران ده‌كه‌ن و هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كیان له ناوچه‌كه بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له‌و ناوچانه شارۆكه‌ی خانه‌قینه كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی كوردن و سه‌ر به پارێزگه‌ی دیاله‌یه، دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 زۆرینه‌ی ڕه‌های میلیشیاكانی شیعه‌ی لێ كۆبووه‌ته‌وه و ئه‌وان به ته‌واوی سه‌رجه‌م پلان و تاكتیك و خواسته‌كانی ئێران له ناوچه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، نه‌ك ته‌نیا له رووی ئابوورییه‌وه، به‌ڵكو له ڕووی سیاسی و تهناهییهوهیش به‌رپرس و كه‌سانی كاریگه‌ری ئێران به ویستی خۆیان بێ هیچ ده‌روازه و لێپرسینێك دێنه خانه‌قین و له‌وێوه‌یش ده‌چنه ناوچه‌كانی تری عێراق، هیچ بازگه و به‌ربه‌ستێكیان له‌به‌رده‌م نییه.