له ئه‌نجامی هێرشێك له پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا له نزیك باره‌گه‌ی پێشووی ڕۆژنامه‌ی شارلی ئیبدۆ، چوار كه‌س برینداربوون و یه‌كێكیان دۆخی ته‌ندروستی مه‌ترسیداره و پۆلیس و هێزه‌كانی ته‌ناهیش له شوێنه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و ده‌ستیانبه لێكۆڵینه‌وه كردووه.
جان كاستیكس سه‌رۆك وه‌زیرانی
فڕه‌نسا له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، كه هێرشه‌كه به چه‌قۆ ئه‌نجام دراوه و بكه‌ری ئه‌و هێرشه‌یش دوو كه‌سبوون، هێزه‌كانی پۆلیس توانیویانه یه‌كێكیان بگرن، له‌وكاته‌ی ڕایكردووه تا ده‌ربازی بێت، به‌ڵام له‌سه‌ر پلیكانه‌كانی ئۆپرای باستێل گیراوه.
هێرشه‌كه له نزیك باره‌گه‌ی ڕۆژنامه‌ی شارلی ئیبدۆ ڕوویداوه
پۆلیس شوێنی هێرشه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ كرد و ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتن به په‌له گه‌یشتنه شوێنه‌كه و چوار برینداره‌كه‌یان بۆ نزیكترین نه‌خۆشخانه گواسته‌وه و ئێسته‌یش چاره‌سه‌ری به په‌له و پێویستیان بۆ ده‌كرێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له برینداره‌كان، برینه‌كه‌ی قورسه و دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره.
میدیاكانی فڕه‌نسا بڵاویان كرده‌وه، كه پۆلیس به ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان ته‌نیوه، بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كانی تریش بگرن و ڕێیان نه‌داوه قوتابییانیش له قوتابخانه‌كان ده‌ربچن و بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بالغی دروست نه‌بێ و تاوانباره‌كه له‌ده‌ستیان ڕا نه‌كات.
ڕووداوه‌كه له نزیك باره‌گه‌ی ڕۆژنامه‌ی شارلی ئیبدۆ بووه و پێشتریش له 2015 كرده‌یه‌كی تیرۆریستی كرایه سه‌ر باره‌گه‌ی ڕۆژنامه‌كه و گومان ده‌كرێ ئه‌مه‌یش كارێكی تیرۆریستی بێ و ئامانج لێی ڕۆژنامه‌كه بووبێت.