ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی فه‌رمانیان بۆ گرتنی 82 كه‌سایه‌تی سیاسی كورد له وڵاته‌كه ده‌ركرد، كه به‌شێكی زۆریان ئه‌ندام و به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په"ن، تۆمه‌تی گرتنیشیان به‌شداریكردنیانه له خۆپێشاندانێكی پشتیوانی له كۆبانێ له 2014 كه له دژی گه‌مارۆی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر شاره‌كه ئه‌نجام درا بوو.
خۆپێشانده‌ران له تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2014 له شاره‌كانی باكوری كوردستان ڕژانه سه‌رشه‌قام و پشتیوانی كۆبانێیان دووپات كرده‌وه و داوای به‌هاناوه‌چوونیان ده‌كرد و دژی كه‌وتنی كۆبانێ دروشمیان ده‌گوته‌وه، دوای تێپه‌ڕینی نزیكه‌ی شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه، ئێسته حكوومه‌تی توركیا دۆسیه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداریان له‌و خۆپێشاندانه كردووه، گیراون و ده‌خرێنه گرتووخانه‌وه.
له 2014 خۆپێشاندانیان كردووه و داوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشیان كردووه
نووسینگه‌ی داواكاری گشتی
ئه‌نكه‌ره ئه‌مڕۆ هه‌ینی فه‌رمانی گرتنی ئه‌و 82 كه‌سه‌ی ده‌ركرد و تۆمه‌تی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی له ڕێی هاندانی گرووپی "تیرۆریستانه‌وه"ی داونه‌ته پاڵ و ئه‌و كه‌سانه‌یش له حه‌وت شاری جیا جیای باكوری كوردستانن و سه‌رجه‌میان ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێ له‌گه‌ڵیان و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ دواتریش سزای چه‌ندان ساڵ گرتنیان بۆ ده‌ربكرێت.
هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه له كاتێكدایه كه زۆرێك له وڵاتانی جیهان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ئازادیخوازان له ته‌واوی وڵاتانی جیهان دژی كه‌وتنی كۆبانێ بوون و پشتیوانی هێزه‌كانی كوردیان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی تیرۆریستانی داعش ببنه‌وه و ڕێ نه‌ده‌ن كه كۆبانێ داگیر بكرێت.