بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەك دەیان كەس مردن

:: AM:10:00:26/09/2020 ‌
فڕۆكەیەكی سەربازیی ئوكراین بەر لە نیشتن كەوتە خوارەوە و 22 كەس گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەكیش بریندار و بێ سەروشوێنن.

هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە لە بەیاننامەیەكدا باسی لەوە كردووە فڕۆكەكە لە جۆری ئانتۆنۆف و سەر بە سوپای ئوكراین بووە و كێشەكە رێك لە كاتی نیشتن رووی داوە. بەهۆی رووداوەكە دوو كەس بریندار بوون و 22 ی تر گیانیان لەدەست داوە.
فڕۆكەكە 28 سەرنشینی هەبووە كە حەوت لەوانە فڕۆكەوان و خزمەتگوزاری فڕۆكەكە بوون

بەگشتی فڕۆكەكە 28 سەرنشینی هەبووە كە حەوت لەوانە فڕۆكەوان و خزمەتگوزاری فڕۆكەكە بوون و 21ی تریش خوێندكار بوون. وەزارەتی ناوخۆی ئوكراین گوتوویەتی بەدوای بێ سەروشوێنەكاندا دەگەڕێن.

بەگوێرەی یۆرۆنیوز شوینی رووداوەكە 400 كیلۆمەتر لە كیێفی پایتەخت دوورە و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە سەعاتێك دوای گڕگرتنی فڕۆكەكە توانیان ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.

لیژنەیەكی حكوومی راسپێردراوە بۆ ئەوەی بە وردی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەی شەوی رابردوو بكات و ئەمڕۆ شەموو دەست بە كارەكانیان دەكەن.


وشە - سلێمان تاشان