سبەی خوێندن لە قوتابخانەكان دەست پێ‌ دەكاتەوە

:: AM:11:57:26/09/2020 ‌
بڕیارە سبەی خوێندن لە قوتابخانەكان بۆ قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەست پێ‌ بكاتەوە و سەرپەرشتیارێكی پەروەردەیش ڕای دەگەیەنێت، ئەگەر قوتابی و مامۆستا پابەندی ڕێنوێنییەكان بن ئەوا ئەتوانرێت خوێندنی ئەمساڵ سەركەوتوو بێت.

ئەمڕۆ شەموو 26ـی ئەیلوول، محەمەد عەبدولكەریم سەرپەرشتیاری پەروەردەیی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بڕیارە سبەی دەرگای قوتابخانەكان بۆ قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بكرێتەوە.

حكوومەت ئەو پارەیەی دابینی كرد ئامادەكاری كراوە بۆ پاككردنەوەی قوتابخانەكان و هۆڵەكانی خوێندن
زیاتر روونی دەکاتەوە، حكوومەت ئەو پارەیەی دابینی كرد ئامادەكاری كراوە بۆ پاككردنەوەی قوتابخانەكان و هۆڵەكانی خوێندن، ماسك و دەرمانی پاكژكەرەوە ئامادە كراوە بۆ ئەوەی بدرێتە قوتابیان و مامۆستایان.

باسی لەوەشكرد، ئەگەر قوتابی و مامۆستا پابەندی ڕێنوێنییەكان بین، ئەوا ئەتوانرێت خوێندنی ئەمساڵ سەركەوتوو بێت و بە كەمترین زیان لێی دەرچین.

دوێنێ‌ وەزارەتی پەروەردە كۆمەڵێك ڕێنوێنی بڵاو كردەوە و بەپێی رێنوێنییە تەندروستییەكان فرۆشگای ناو قوتابخانەكان ناكرێنەوە و داوا لە قوتابیان دەكرێت خۆیان ئاو یان خواردن لەگەڵ خۆیان ببەن.



وشە - رامیار جەواد